له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب و چه‌ته‌كانی توركیا شه‌ڕ هاته ئاراوه
گرووپه چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی شاری باب و شه‌ڕ هاته ئاراوه.
گرووپه چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی شاری باب و شه‌ڕ هاته ئاراوه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA) گرووپه چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك كه له گوندی كریدیه جێگیرن، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به چه‌كی قورس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب.
ڕاگه‌یه‌نرا چه‌ته‌كان بنكه‌كانی شه‌ڕڤانانیان له گوندی بوێهیج-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی عریمه كردووه‌ته ئامانج. له ئه‌نجامدا له چه‌ند شوێنێك شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه و و شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.
s.m