ناسنامەی ٣ شەهیدی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاشکرا کرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ناسنامەی ٣ ئەندامی هێزەکانیان ئاشکرا کرد کە لە پردی قەرەقۆزاخ شەهیدبوون.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ناسنامەی ٣ ئەندامی هێزەکانیان ئاشکرا کرد کە لە پردی قەرەقۆزاخ شەهیدبوون.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی ٣ شەهیدی بەرخودانی قەرەقۆزاخی ئاشکرا کرد کە لە بەرخودان دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەهیدبوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ٣ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە بەرخودانی پردی قەرەقۆزاخی نزیک منبج شەهیدبوون. راگەیەندراوە کە ئەو سێ شەهیدە لە بەرامبەر هەموو جۆرە کردەوە دوژمنکارانەکاندا بوونە هێمای قارەمانێتی و گیانبازی.
ئەوەش خراوەتەڕوو، "شەهیدان لە یادەوەری گەلەکەماندا بە زیندوویی دەمێننەوە، مەشخەڵی درێژەدان بە تێکۆشانی ئازادی و شکۆمەندین بۆ نەوەی داهاتوو. ئێمە بە دڵنیاییەوە رێبوار و شوێنکەوتووی رێبازی ئەوان دەبین و ئامانجەکانیان دەگەیەنینە سەرکەوتن. تێچووەکەی چی دەبێت با ببێت لە رێی پاراستنی بەها و خاکەکەماندا هەنگاو بۆ دواوە نانێین. سەرەخۆشی لە بنەمای شەهیدانمان دەکەین. بەڵێن دەدەین خوێنیان بە فیرۆ ناچێت، رێپێوانی ئازادییان مەشخەڵی رۆشنکەرەوە رێگای ئازادی و تێکۆشانمان دەبێت".
ناسنامەی شەهیدان:
ناو و پاشناو: مستەفا عیسا
ناوی دایک: خانم
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: کۆبانێ، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠
رێکەوتی بەشداربوون: ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
شوێن و کاتی شەهیدبوون: پردی قەرەقۆزاخ، ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
پلە: جێگری یەکەم
ناو و پاشناو: ئیبراهیم ئیبراهیم
ناوی دایک: یوسرا
ناوی باوک: فەیسەڵ
شوێن و کاتی لەدایکبوون: گرێ سپی، ١ی کانونی دووەمی ١٩٩٨
رێکەوتی بەشداربوون: ٢٨ی ئاداری ٢٠٢٠
شوێن و کاتی شەهیدبوون: پردی قەرەقۆزاخ، ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
ناو و پاشناو: رەشید عەبدۆ
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: عەفرین، ١٩٩٧
رێکەوتی بەشداربوون: کۆبانێ ٩ی کانونی ٢٠٢٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: پردی قەرەقۆزاخ، ١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤