ناسنامەی دوو شەهید راگەیەندرا

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کە لە زاپ شەهیدبوون و رایگەیاند، "هاورێیانمان دڵژین و پیران بە کەسایەتی سادە و دڵپاکی خۆیانەوە لە ناو دڵی هەموو هاوڕێیانیاندا جێگەی خۆیان کردەوە."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی ٢ گەریلا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:

"هاوڕێیانمان دڵژین و پیران شەهیدبوون

١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە هێرشەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا هاورێیانمان دڵژین و پیران شەهیدبوون.

لە بەرخودانی ئەفسانەیی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کە بە پێشەنگایەتی هێزەکانی یەژاستارمان لە دژی هێرشەکانی دوژمن ئەنجام دەدرێت، هاوڕێیانمان دڵژین و پیران ئەرکی پێشەنگایەتیان بەجێگەیاند، بە هەڵوێستی بڕیاردانەی خۆیان لە ناو تێکۆشاندا و پێداگری لە سەر لێدان لە دوژمن هەوڵ و ماندووبوونی زۆریان کێشا. هاوڕێیانمان دڵژین و پیران کە دەیانزانی هێرشەکانی دوژمن لە هەمان کاتدا بۆ پاکتاوکردنی تێکۆشانی ئازادیی ژنە، بۆ پارێزگاری لەو دەستکەوتانەی بە رەنج، هەوڵدان و قوربانیدانی گەورەی هەزاران شەهیدی ژن ئافرێندراون، بە گیانبازی تێکۆشانیان کرد. هاوڕێیانمان لەو بڕوایەدابوون، کە بەم جۆرە دەتوانن خاوەنداری لە ئادی هاوڕێ شەهیدەکانمان بکەن، بۆ ساتێکیش دوودڵ نەبوون و هەڵوێستێکی بە ئیرادەیان نیشاندا. بە هاورێیەتی بەهێزی خۆیان، بە بەشداربوونی جەنگاوەرانەی خۆیان لە ناو ژیاندا و وەفاداری بە بەهاکانی ئازادی بوونە جەنگاوەری نمونەیی پارتەکەمان پاژک و پەکەکە. هاوریانمان دڵژین و پیران بە کەسایەتی سادە و راستی خۆیان جێگەیان لە ناو دڵی هەموو هاوڕێیاندا کردەوە.

وەک هاوڕێیانیان، کە دەزانین دڵسۆزی و وەفاداری بۆ یادی هاوڕێیانمان دڵژین و پیران بە گەورەکردنی تێکۆشان دەبێت، بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە باشتر تێبکۆشین و ئامانجەکانی هاوڕێیانی هێژامان بەدیبهێنین. لەسەر ئەو بنەمایە، سەرەخۆشی لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە چەلێ، مەخمور و تەواوی کوردستان و بە تایبەتی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان دڵژین و پیران دەکەین.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: دڵژین بێلاتی

ناو و پاشناو: زەینەب دەمیرئۆغڵو

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: حوریە- عەبدولرەزاق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤/ زاپ

ناسناو: پیران سوەیدا

ناو و پاشناو: چیمەن ئاڵتورک

شوێنی لەدایکبوون:مەخمور

ناوی دایک- باوک: نەعام- بەحری

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤/ زاپ