فەرەنسا: پێویستە مافی هاوکارە کوردەکانمان لە سوریا پارێزراو بێت

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان نویل بارو ڕایگەیاند پێویستە هاوکارانمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پارێزراو بن و مافەکانیان مسۆگەر بکرێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان نویل بارو ڕایگەیاند پێویستە هاوکارانمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پارێزراو بن و مافەکانیان مسۆگەر بکرێت، گوتی: "ئەوان لە شەڕی دژی ڕێکخراوی داعش هاوکارێکی گرنگ بوون".

بارو جەختی کردەوە پێویستە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەشداربێت لە گۆڕانی سیاسی لە سوریا، گوتی: "فەرەنسا لە هەوڵدایە بۆ سازدانی ڕێککەوتنێک لەنێوان تورکیا و کوردەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. پێویستە شەڕ لە مەنبەج و کۆبانێ بوەستێنرێت".

هەروەها گوتی: "هەڵگرتنی سزاکان و پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا، گرێدراوە بە پابەندبوونە سیاسی و ئەمنییەکانەوە".