لە شەرناخ دژی داگیرکاری و قڕکردن ڕێپێوان بەڕێوەچوو

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا لە ناوچەی سلۆپی شەرناخ ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.

ڕێپێوان دژی داگیرکاری

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چالاکییەک بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ی شەرناخ بەڕێوەچوو. بۆ ئەو ڕێپێوانەی کە لە ناوچەی سلۆپیی شەرناخ بەڕێوەچوو، چالاکوانان لە بەردەم قوتابخانەی سەرەتایی جمهورییەت کۆبوونەوە.

جەماوەر پانکارتی "ڕۆژئاوا شکۆمەندیمانە"یان هەڵگرت و لە دژی ڕێگرییەکانی پۆلیس دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "چارەسەری ئاشتی لە ئیمڕاڵییە"یان بەرزکردەوە و تاوەکو بینای ڕێکخراوی دەم پارتی ناوچەکە ڕێپێوانیان کرد.

'لە سووریا ئاشتیمان دەوێت'

لە هاوسەرۆکانی دەبەپەی شەرناخ سەکڤان کیلیچ  لەوێ قسەی کرد و ناڕەزایەتی دەربڕی بەرانبەر بە هێرشەکان. کیلینچ ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان چارەسەریان دەوێت لە سووریا و گوتی: "قبووڵ ناکەین کە چەتەکانی داعش جارێکی دیکە هێرش بکەنە سەر ڕۆژئاوا. بۆ ڕۆژئاوا درێژە بە تێکۆشانەکانمان دەدەین. ناونیشانی ئاشتی و چارەسەری لە ئیمڕاڵییە. ئەو دەرگایە بکەرەوە".

'ڕێگەی چارەسەری کورد لە ئیمڕاڵییە'

پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بەدلیس حوسێن ئۆلان ئاماژەی بەوەدا کێشەی کورد بە شەڕ چارەسەر نابێت و دوا: "کێشەی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر دەبێت. ڕێگاکەش دیارە، ئەویش ڕێگەی ئیمڕاڵییە. بانگەواز لە دەوڵەتە نێونەتەوەییەکانیش دەکەین، لە دژی ئەم شەڕە بێدەنگ نەبن، با ئیتر خوێن نەڕژێرێت. ئەم شەڕە ڕاوەستێنن. ڕۆژاڤا شەرەفمانە".