ناسنامەی شەهیدێک ئاشکراکرا

هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ناسنامەی ئەندامێکی ئاشکرا کرد کە لە رەقا شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێکدا، ناسنامەی ئەندامێکی ئاشکرا کرد کە لە ١٩ی تەمووزدا شەهید بووە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئەندامێکی هێزەکانمان لە شاری رەقا کە لەسەر ئەرکی خۆیبوو، رۆژی هەینی (١٩ی تەمووز) شەهید بوو."

بەپێی راگەیەنراوەکە، ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە؛

ناو و پاشناو: ئوسامە ئەلجاسم

ناوی باوک: حەمێدی

ناوی دایک: حەمیدە

مێژووی بەشداریکردن: ٠٩-٠٥-٢٠١٩

مێژووی شەهیدبوون: ١٩-٠٧-٢٠٢٢

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد و بەڵێنیدا کە تاوەکو ئارامی و ئاسایشی سەرانسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا مسۆگەر نەکەن، دەست لە رێگەی شەهیدان هەڵنەگرن.

تەرمی شەهید ئوسامە ئەلجاسم ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٠٠ لە شاری رەقا بە رێورەسمێک بەخاکدەسپێردرێت.

ف.ق