ناوی ئەو مەدەنیانەی لە تشرین و کۆبانێ شەهیدبوون ئاشکرا کرا
ناوی پێنج کەسی مەدەنی کە لە تشرین و گوندی گرکێی کۆبانێ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون، ئاشکرا کرا.
ناوی پێنج کەسی مەدەنی کە لە تشرین و گوندی گرکێی کۆبانێ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون، ئاشکرا کرا.
لە راگەیەندراوێکدا کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە ٨ی کانونی دووەم شەهیدبوون.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە هێرشەکەدا بۆ سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکان لە سەر رێگەی بەنداوی تشرین زۆزان حەمۆ، کەرەم ئەحەمد ئەل شەهاب ئەل حەمەد (لە بەڕێوەبەرانی گردبوونەوەی ژنانی زەنوبیا) و ئازاد فەرحان محەمەد حەسەن (ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا) شەهیدبوون.
هەروەها لە گوندی گرکێش مستەفا عيبدی و عەلی شاشۆ شەهیدبوون.