OPCW: هیچ نیشانه‌یه‌كی گازی سارینمان له هێرشه‌كه‌ی دوما نه‌دۆزیوه‌ته‌وه
ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی (OPCW) ڕایگه‌یاند، هیچ نیشانه‌یه‌كی گازی سارینیان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری دومای سووریا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه مانگی نیسان ڕوویدابوو.
ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی (OPCW) ڕایگه‌یاند، هیچ نیشانه‌یه‌كی گازی سارینیان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری دومای سووریا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه مانگی نیسان ڕوویدابوو.
ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی (OPCW) ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی دومای سووریا كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا تیایدا چه‌كی كیمیایی له جۆری گازی سارین به‌كارهێنراوه، ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كه، له‌و هێرشه‌دا هیچ نیشانه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به گازی سارین نه‌دۆزراته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌وان له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا هیچ فسفۆرێكی ئۆرگانی به گازی سارین یان پارچه‌كانییان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی OPCWدا هاتووه، ژماره‌یه‌كی زۆری پارچه‌ی ماده ته‌قه‌مه‌نییه‌كان و زۆر پارچه‌ی ماده‌ی كلۆرییان دۆزیوه‌ته‌وه.
٧ی نیسانی ڕابردوو ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه كه سوپای سووریا و فڕۆكه‌كانی ڕووسیا له هێرشیاندا بۆ سه‌ر شاری دوما چه‌كی كیمیاییان به‌كارهێناوه. له‌و هێرشه‌دا لایه‌نی كه‌م ٤٨ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدابوو و ده‌یان كه‌سیش بریندار بووبوون.
ڕژێمی سووریا و ڕووسیا له دوای هێرشه‌كه ڕایانگه‌یاندبوو، له‌وانه‌یه له كاتی هێرشدا ئه‌و كلۆره‌ی كه به ئامانجی جیاواز به‌كارده‌هێنرێت، له ده‌وروبه‌ری هه‌رێمه‌كه بڵاوبووبێته‌وه.
s.m