ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) له چواره‌م ساڵیادی ده‌ستیپێكردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی په‌یه‌ده‌دا ئه‌م بابه‌تانه خراونه‌ته‌ڕوو
"ئه‌وه بۆ چوار ساڵه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كانتۆنی عه‌فرینی داگیر كردووه. ده‌وڵه‌تی تورك به داگیركردنی عه‌فرین مادده‌ی 51ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سیستمی رۆمای دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و په‌یمانی لاهای ساڵی 1907ی پێشێلكردووه.
به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوخۆ، شه‌ڕ له دژی عه‌فرین ده‌ستیپێكرد. چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر تاوانی دڕندانه‌یان له دژی مه‌ده‌نییه‌كان ئه‌نجامدا، دیموگرافیاكه‌ی، ناوی گوندی و شارۆچكه‌كانیان گۆڕی. به‌هۆی تر له كۆمه‌ڵكوژییه‌وه دانیشتوان ناچار بوون كۆچ بكه‌ن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ئێمه سڵاو ده‌نێرین بۆ به‌رخۆدانی 58 رۆژه‌ی گه‌له‌كه‌مان.
ئێمه داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه یاساییه‌كان و هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهان ده‌كه‌ین، كه ده‌ست له بێده‌نگی هه‌ڵبگرن، ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به گه‌لی عه‌فرین و هه‌رێمه داگیركراوه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئێمه سڵاو له به‌رخودانی گه‌له كۆچبه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ین. ئێمه دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه رزگاركردنی عه‌فرین و هه‌رێمه داگیركراوه‌كانی دیكه له ستراتیژی بنچینه‌یی ئێمه‌دایه".
هـ . ب