پەڕلەمانتارانی کەتەلۆنیا سەردانی یەپەژەیان کرد
شاندێک لە پەڕلەمانتارانی کەتەلۆنیا سەردانی یەکنەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)یان کرد. لە سەردانەکەدا گفتوگۆ لەسەر داو پێشهاتەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرا.
شاندێک لە پەڕلەمانتارانی کەتەلۆنیا سەردانی یەکنەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)یان کرد. لە سەردانەکەدا گفتوگۆ لەسەر داو پێشهاتەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرا.
سەردانیکرنی شاندەکەی کەتەلۆنیا کە لە ڕۆبن ڤاگنسبێرگی پەڕلەمانتار و سەرۆکی یەکێتی گەل و پەڕلەمانتاری کەتەلۆنیا کارلێس ئەلبێرت پێکدێت، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پشتیوانی لە گەلی ڕۆژئاوا بەردەوامە.
شاندەکە ئەمڕۆ سەردانی بڕیارگەیی ناوەندنی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژ)ی کرد. شاندەکە لەگەڵ فەرماندەی گشتی یەپەژە ڕۆهلات عەفرین، وتەبێژی یەپەژە ڕوکسەن محمەد، ئەندامی کۆنسەی سەربازی یەپەژە ئاڤینار دێرک و داستینا حەلەب لەسەر دوا پێشهاتەکان هەڵسەنگاندیان کرد و باسییان لە مەترسییەکانی سەر شۆڕشی ژنان کرد.
لە چاوپێکەوتنەکەدا فەرماندەی گشتی یەپەژە ڕۆهلات عەفرین ئاماژەی بەوەدا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان کە مەترسییە بۆسەر گەلانی هەرێمەکە بەرخۆدانێکی مێژووی بەڕێوەدەبرێت و وەک یەپەژە لە ئەرکی پاراستنی کۆمەڵگە و ژناندان.
'سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پرۆژەیەکی گرنگە'
سەرۆکی یەکێتی گەل و پەڕلەمانتاری کەتەلۆنیا کارلێس ئەلبێرت ئاماژەی بەوەدا وەک گەلی کەتەلۆنیا پشتگیری لە مافی ڕەوایی گەلی ڕۆژئاوا دەکەن و جەختی لەوەکردەوە پێویستە ڕاگی گشتی لە بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا هەڵوێست وەرگرێت و وتی: "سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ گەلانی هەرێمەکە و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوین پڕۆژەیەکەی گرنگە. هاوکات بۆ تەواوی جیهان سیستەمێکی پێویستە."
لە کۆتاییدا فەرماندەی گشتی یەپەژە ڕۆهلات عەفرین لەسەر ناوی تەواوی هێزەکانی یەپەژە سوپایی پشتگیری و هەڵوێستی گەلی کەتەلۆنیایی کرد.