پرسە بۆ گەریلای یەژا ستار ئەکین ئامانۆس دانرا
بۆ گەریلای یەژا ستار شەهید ئەکین ئامانۆس لە حەسەکە خێمەی پرسە و سەرەخۆشی هەڵدرا.
بۆ گەریلای یەژا ستار شەهید ئەکین ئامانۆس لە حەسەکە خێمەی پرسە و سەرەخۆشی هەڵدرا.
گەریلای یەژا ستار ئەکین ئامانۆس (چنار ئەحمەد) لە ١٣ی تەمموزدا لە چیای گابار لە بەرخۆدانی دژ بە سوپای داگیرکەری تورک شەهیدبوو.
لە لایەن ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکەوە خێمەی سەرەخۆشی بۆ شەهید چنار لەپێش ماڵی بنەماڵەی شەهید لە گەڕەکی تەلئایە دانرا و مەراسیمێک ئەنجامدرا.
لە مەراسیمەکەدا بە ناوی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە نەجاح هەواس؛ سەرساغی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهید چنار دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد هیچ کەسێک توانای ئەوەی نیە ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت چونکە ئیرادەیەکە لەسەر بنەمای ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بونیات نراوە.
هەرەوها فەرمانداری یەپەژە ئەڤینار دەنیز قسەیکرد و بەڵێنی بەردەوامیدان لەسەر ڕێگەی شەهیدانی دووپاتکردەوە.
خوشکی شەهید ئەکین، هەبوون ئەحمەد لە مەراسیمەکەدا لەسەر وەسێتی خوشکەکەی جلی گەریلای لەبەرکردبوو و بە ئیرادەیەکەی زۆرەوە قسەیکرد و بەڵێنی بەردەوامیدان لەسەر ڕێگەی شەهیدانی دووپاتکردەوە تا ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست دەهێنرێت.
لە کۆتاییدا ناوی شەهید خۆێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و مەراسیمەکە بە دروشمی "شەهید نامرێ" کۆتایی هات.