ڕێپێوانی تەڤگەری گەنجان لە دووەم رۆژدا بەردەوامە

رێپێوانی درێژمەوداوی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری سوریا و یەکێتی ژنانی گەنج لە دووەم رۆژدا بەردەوامە.

ڕێپێوانی درێژمەودا کە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری سوریا و یەکێتی ژنانی گەنج بە دروشمی 'وەرن بۆ جەنگی ئازاد' دەستیپێکردبوو، بە بەشداری سەدان گەنج لە شاری تربەسپی کانتۆنی قامشلۆ بەرەو ناوچەی گرکێ لەگێ بەردەوامە.

لە ڕێپێوانەکەدا داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەکرێت و پشتگیری بۆ بەرخۆدانی گەریلا دووپاتکرایەوە. چالاکوانان بە پانکارتی 'کات کاتی ئازادیە، وەرن بۆ جەنگی ئازادی' و 'بۆ تۆڵەی چەندین ساڵ، داگیرکەران تێکبشکێنن' ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

چالاکوانان سبەینێ دەگەنە دەروازەی سنوری سێمالکا و بەشداری لە چالاکی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی جزیر دەبن کە بۆ رادەستکردنەوەی تەرمی گەریلاکان ئەنجامدراوە کە لە بۆسەیەکی چەکدارانی پەکەدا لە ناوچەی خەلیفانی باشوری کوردستان شەهیدکران.

ف.ق