ڕێپێوانی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد لە دێرزور و تەبەقە

لە دێرەزور و تەبەقە بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنج بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان ئەنجامدرا.

لە ڕێپێوانەکەی دێرەزور و تەبەقە داوای ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و هێرشە داگیرکارییەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا.

دێرەزور

لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیدا، ڕێپێوانەکەی دێرەزور بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد" بە سەدان کەس لە دانیشتوانی شارەکە لە پێش ئەنجومەنی هەرێمی خەربی لە شارۆچکەی کەسرای ڕۆژئاوای دێرەزور گردبوونەوە بە ڕێپێوان تا فولکەی دەلێ بەردەوام بوون.

لە ڕێپیوانەکەدا بەناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریاو و یەکێتی ژنانی گەنج، رەودا ئەل حسێن ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و تێیدا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا، ئاماژە بەوەکرا تێکۆشانی گەلانی ئازاد خاوەنداری لە فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد دەکەن و لەسەر ڕێگەی شەهیدانی ڕزگاری دەبن.

تەبەقە

هەر لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیدا بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنجی کانتۆنی تەمەبەقە، بە بەشداری دانیشتوانی هەرێمەکە و نوێنەرانی پارت و لایە سیاسیەکان ڕێپێوانێتک ئەنجامدرا.

ڕێپیوانەکە لە ڕێگای دەروازی هاتنەناوەی شارەکە تا دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شارەکە بەردەوام بوو. دواتر ڕێپێوانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە و سیستەمی گۆشەگیری شەرمەزارکرا.

لە ڕێپێوانەکەدا ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج، گولزار حەنان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیدا لە هەموو شوێنێکی جیهاندا ڕێپێوان دەکرێت و سیستەمی گۆشەگیری شەرمەزار دەکرێت.

هەر لە قسەکانیدا حەنان ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئیرادەیان بشکێنێت و وتی: "پلانەکانی داگیرکەر کاریگەری لەسەر یەکگرتووی ئێمە ناکات بەرامبەر بە دووژمن."

هەردوو ڕێپێوانەکە بەدروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایهات.