"پێویستە ڕاستی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ئاشکرا بکرێن"

تەڤ دەم، لە قامیشلۆ بە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریسی شەرمەزار کرد و داوایکرد:" ڕاستی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ئاشکرا بکرێن."

بۆ یادی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە شەهید ئەڤین گۆیی و هونەرمەند میر پەروەر و وڵاتپارێز عەبدوڕەحمان کزڵ کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریس شەهید بوون، نووسینگەی ژنانی تەڤ-دەم لە ناوەندی خۆی لە شاری قامیشلۆ کۆنفرانشێکی رۆژنامەوانی سازکرد و راگەیەندراوێکی بە زمانی کوردی و عەرەبی خوێندەوە.

دەقەی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیە:

"ئێمە بە بؤنەی یەکەمین ساڵیادی دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس، بە ڕێزەوە سەرجەم شەهیدانمان بە بێر دێنینەوە، شەهید ئەڤین گۆیی و هونەرمەند میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزڵ لە کۆمەڵکوژییەک ساڵی ٢٠٢٢ لە پاریس تیرۆر کران. حکومەتی داگیرکەری تورک لەژێر ناوی مافی مرۆڤدا هەموو مافەکانی مرۆڤی پێشێل کردووە."

لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج بۆ یەکەم کۆمەڵکوژی پاریس ڕاکێشرا و ئاماژە بەوە کرا:"بەڵێن دەدەین ڕێبازی شەهیدانمان بەرنادەین، داوا لە ڕای گشتی جیهان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین، ڕاستی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ڕوون بکەنەوە."