'پێویستە زیاتر بە ڕێکخستن بین لە دژی تاڵانکردنی سروشتی کوردستان'

فەواز ئەحمەد ناڕازیبوونی خۆی بەرامبەر سیاسەتە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک پەیوەست بە سوتاندی سروشتی کوردستان داو وتی: "پێویستە گەلی کورد باوەڕی بە هێزی خۆی هەبێت و پشتیوانیکردن بۆ یەکتر بەهێزتربکات."

هاوسەرۆکی دەستەی شارەوانی کانتۆنی فرات فەواز ئەحمەد پەیوەست بە ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەی باکووری کوردستان، کە تێیدا سروشتی هەرێمی گوندەکانی نێوان ئامەد و مێردین بە پانتاییەکی زۆر سوتا و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی برینداربوون و ١٥ کەسیش گیانیان لەدەستدا بۆ ئاژانسمان قسەیکرد، ناڕازایبوونی خۆی بەرامبەر سیاسەتە قڕکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پیشاندا و ئاماژەی بەوەکرد پێویستە هەموو گەلی کورد لە هەر پارچەیەکی کوردستان هاوکار و پشتیوانی یەکتربن.

'لە مێژوودا هەزاران گوندی کوردستان سوتێنراون'

فەواز ئەحمەد باسی لەوەکرد دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە مەبەستەوە هەوڵی کورژاندنەوەی ئاگرەکەی نەداوە و وتی: "ئەو ئاگرە بە مەبەستەوە فراواتر کرا، لەدۆخی ئاوا ئاوارتەدا پێویستە هەوڵەکانی بەگەڕبخات، بەڵام وەک هەمیشە بەردەوامە لە سیاسەتی سوتاندی گوندەکانی کوردستان و ڕیشەکەی لە دیرۆکی دەوڵەتی تورکدایە، بەدرێژای مێژوو هەزار گوندی کوردستانی سوتاندووە. ئامانجێتی لە ڕێگەی قڕکردنی سروشتەوە کۆمەڵگەی کورد قڕکات. لە ئیستاشدا ئەو سیاسەتە بەڕێوەدەبات و لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بە هەزاران هێکتار لە گێڵگەی گەنم و کشتوکاڵێ سوتاندووە. پێویستە گەلەکەمان هۆشیاربێت بەرامبەر سیاسەتە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لە هەر پارچەیەکی کوردستان هاوکار و پشتیوانی یەکتربن.