پەیامی ماڵی ئێزدی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد
ماڵی ئێزدی و یەکێتی ئێزدیانی سوریا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامی چالاکیان دا.
ماڵی ئێزدی و یەکێتی ئێزدیانی سوریا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامی چالاکیان دا.
شاندێک لە دەسپێشخەریی سوریا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی ماڵی ئێزدی کانتۆنی جەزیرەیان کرد لە گوندی بەرزانی باکوری حەسەکە.
شاندەکە لە وتەبێژی دەسپێشخەرییەکە فەرزەندە مونزیر و ئەندامانی دەسپێشخەرییەکە نوها عومەر و فوئاد جولی پێکدەهات، لەلایەن هاوسەرۆکی ماڵی ئێزدی کانتۆنی جەزیرە ئیسماعیل دەلف و ئەندامانی یەکێتییەکە فەواز عەبۆ پێشوازیان لێ کرا.
لە سەردانەکەدا فەرزەندە مونزیر باسی ئامانجەکانی هەڵمەتی نێونەتەوەیی کرد.
هاوسەرۆکی ماڵی ئێزدی، ئیسماعیل دەلف گوتی: "چی بکەین ناتوانین هەقی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بدەین، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان بایەخێکی زۆری بە پێکهاتەی ئێزدی دا، ئەو مێژووەکەی باش دەزانێت و بانگی لە پەکەکە کرد بۆ پاراستنیان. بینیمان شەڕڤانانی پەکەکە چۆن دابەزینە شەنگال و پارێزگارییان لێ کرد".
هەروەها گوتی: "پێویستە لە دەرەوەی وڵات و لە وڵاتانی ئەوروپا هەڵمەتێک دەست پێ بکەین بۆ ئەوەی دەنگی خۆمان بگەیەنین بە دامەزراوە حکومییەکان و ڕێکخراوە یاساییەکانی ئەوێ بۆ ئەوەی بگەین بە ئامانجی سەرەکیمان، کە بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە".
پاشان ئیسماعیل داوای لە گەلی ئێزدی لە جیهان کرد، بەشداری هەڵمەتی نێونەتەوەیی بکەن.
ئەندامی یەکێتی ئێزدیانی سوریا، فەواز عەبۆ گوتی: "ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان داوای لە شەڕڤانانی ئازادی کرد کە پارێزگاری لە گەلی ئێزدی بکەن. بەهۆی ئەوەوە دەستوەردانی کرد و ڕزگاری کردن لەو ستەم و قڕکردنەی کە چەتەکانی داعش لە دژیان ئەنجامیان دەدا".
هەروەها گوتی: " ئێمە قەرزاری ڕێبەر ئۆجالانین. دەبێت ئەم قەرزە بدەینەوە. چونکە فیکری ئەو تەنیا هی گەلی کورد نییە، بەڵکو هی گەلانی ئازادیخوازیشە".
عەبۆ ڕایگەیاند هەموو شتێک دەکەن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "ئازادی جڤاتی ئێزدی گرێدراوە بە ئازادی گەلی کوردەوە".
لەکۆتایی سەردانەکەدا دەسپێشخەرییەکە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پێشکەشی ماڵی ئێزدی کرد.