پەیەدە داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد ئاسمانی رۆژئاوا لەبەرانبەر فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک دابخەن!

کۆبوونەوەی گشتیی پەیەدە ڕایگەیاند، پلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای خاکی سووریا چووەتە قۆناغێکی نوێوە و داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە ئاسمانی فڕۆکەکانی تورکیا دابخات.

ئەنجومەنی گشتی پەیەدە سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە پلانی گۆڕینی دیمۆگرافیا گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛

"رۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٢، فڕۆكەیەكی بێفڕۆکەوانەی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە گەڕەكی سناعەی قامیشلۆ ئۆتۆمبیلێكی كردە ئامانج، لە ئەنجامدا ٤ هاووڵاتی شەهید بوون كە دوانیان منداڵ بوون و بەشێكیشیان بریندار بوون. هەروەها زیانی ماددی لێکەوتەوە. پێش ئه‌م هێرشه‌، حكومه‌تی داگیرکەری تورك به‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆکەوان ، ناوه‌ندی تەل رەفعەتی كرده‌ ئامانج، له‌ ئه‌نجامدا ٩ هاووڵاتی بریندار بوون كه‌ ٦ منداڵیان تێدابوو.

زیاتر لە ٢ مانگە پلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە سنووری سووریا چووەتە قۆناغێکی نوێوە. له سه ره تای قه یرانی سووریاوه و له رێگه ی هێرشی راستەوخۆ و ناڕاسته وخۆ له خاكی سووریاوه ، حكومه تی تورك رووبه ری به رفراوانی خاكی سووریای داگیر كردووه و توركبوون و عوسمانیزمی سه پاندووه .

ئەو کردەوانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم قۆناغەدا بە هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەنجامی دەدات، هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) بەشێکن شەهید دەکات. لە درێژەی ئەو پلانانە و لە چوارچێوەی شەڕێکی گشتیدا داگیرکەری دژی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەموو پێکهاتەکانی ئەنجام دەدرێت. بۆ لاوازکردنی ئیرادەی گەل و ئەو هێزانەی کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە شکستی داعشدا.

سووڕانەوەی فڕۆکەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ئاسمانی سووریا پێشێلکردنی ڕێککەوتن و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە و جارێکی دیکە پشتڕاست دەکرێتەوە کە ڕژێمی ناسیۆنالیستی ئیسلامی بە نوێنەرایەتی ئاکەپە ناتوانێت هەوڵە دوژمنکارانەی خۆی لە دژی گەلی ئازاد و هێزە دێموکراتەکان لە ناوچەکەدا بچەسپێنێت .

ئیدانەی ئەو تاوانانە دەکەین کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتە و گرووپە تیرۆریستییەکانی لە دژی هاووڵاتییانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی دەدەن، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین ک بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کۆتایی بە تاوان و کردەوەکانی لە دژی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بهێنن.

داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ئاسمانی ناوچەکە لەبەردەم فڕۆکەکانی تورکیا دابخات.

لە كۆتاییدا داوا لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكەن لیژنە پێكبهێنن بۆ لێكۆڵینەوە لەو تاوانانەی دەوڵەتی داگیركەری توركیا و چەتەكانی سەر بە دەوڵەتی توركیا ئەنجامیانداوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكەن بەرامبەر بەو تاوانانەی ئەنجامیان داوە و كۆتایی بە داگیركارییەكانی توركیا بێنن لە سەر سوریا.
ف.ق