پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و حەلەب شەرمەزار کرا
لە زۆربەی شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە حەلەب بەمەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکیی و گردبوونەوە ئەنجامدرا.
لە زۆربەی شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە حەلەب بەمەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکیی و گردبوونەوە ئەنجامدرا.
لە شارەکانی دێرک، تل حەمیس، چلاخا، حەسەکە، دربێسی، شەهبا و حەلەب، بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد چالاکی بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شاری دێرک، فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک لەناوبردنی سەرمایەداری و بڵاوبوونەوەی دیموکراسی و پەرەدان بە پێکەوە ژیانی گەلان هەڵسەنگێندرا و ئاماژە بەوەش کرا دەبێ ئەم نرخانە بپارێزرێن.
هەروەها لە کۆبوونەوەکانی شارەکانی تل حەمیس و چلاخا و حەسەکە و دربێسی باس لەسەر هێزە پیلانگێڕەکان کرا کە دەیانەوێت بە گرتنی عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی گەلان بشکێنن و بۆیە پێویست بوو بەرخۆدانێکی یەکگرتووانە دژی هێزە پیلانگێڕەکان دروست بێت.
ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ئەندامانی پارتە سیاسییەکان کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکانی کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی گەنجان و وەرزشی شاری حەسکەوە لەژێر ناونیشانی "بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دیوارەکانی ئیمرالی دەشکێنین" سازکرابوو،کۆبوونەوە بەڕێوە چوو. لە کۆبوونەوەکەدا گەنجان داوای بەرفراوانکردنی تێکۆشانیان بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
لە بەیاننامەیەکدا پارتی ئایندەی سوریا لە شەهبا و مەجلیسی کانتۆنی عەفرین-شەهبا، ئاماژەیان بەوەشکرد کە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی گەلانی ئازادیخواز ئەنجامدرا و ئەمەش وەک کۆمەڵکوژی وەسف کرا.
هاوسەرۆکی مەجلیسی گشتی شێخ مەقسوود و گەڕەکی ئەشرەفییە لە حەلەب، هێڤین سلێمان هەروەها وتی، "بەردەوامی بە تێکۆشانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەدەین، هەتا ئازادی جەستەیی مسۆگەر دەبێت بەردەوام دەبین لە تێکۆشان".