دەستەی هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی گشتیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرایەتی و نوێنەرایەتی ئەنجومەنەکانی یاسادانانی حەوت هەرێمەکە ١٢ی کانونی یەکەم/دیسەمبر بەمەبەستی پەسەندکردنی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا ١٣٤ خاڵی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان پەسەند کرا.
جێگری هاوسەرۆکایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا گابریێل شەمعون باسی لەوەکرد، کە پەیماننامەی کۆمەڵایەتی بناغەیەکی دیموکراتیکی دانا، کە لە ئیرادەی گەل پێکدێت و وتی، "هەموو ئەو گروپانەی کە نوێنەرایەتی کۆمەڵگاکان دەکەن، گروپ و پێکهاتە سیاسیەکان، گەنجان، ژنان و هەموو هێزە کۆمەڵایەتیەکان بەشداری ئامادەکردنی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی بوو".
لەماوەی چەند مانگدا لە رێگەی کۆمیتەی بەرفراوان کە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا وێنا دەکات لەگەڵ گەل، دامودەزگا مەدەنیەکان، کۆمین و پارتەکان کۆبوونەوە سازکرا و پێشنیاز کرا کە پڕۆژەی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی پێشکەش بە کۆمیتەی گشتی بکرێت. دواتریش و پاش گفتوگۆی بەرفراوان پەسەند کرا".
'پەیماننامەی کۆمەڵایەتی دیموکراسی راستەقینەیە'
شەمعون ئەوەی خستەڕوو، کە پەیماننامەی کۆمەڵایەتی کە بۆ هەموو پێکهاتە، گەلانی هەرێمەکە خەونێکە و وتی، ئیرادەی هەموو پێکهاتەکان وێنا دەکات و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "لەلایەن دەستەی گشتیی کە نوێنەرایەتی پەرلەمانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکات پەسەند کراوە. پەیماننامەی کۆمەڵایەتی مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر دەکات. خواست و خەونی گەلانی سوریا بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و ئازاد وێنا دەکات. ئەمە هەنگاوە بۆ هەموو گەلانی سوریا و بۆ پاشەڕۆژی سوریا دەستکەوتێکی دیموکراسی راستەقینەیە. دوای کاولکاری و ئەو شەڕانەی سوریا رووبەڕوویان بووەوە، لەمڕۆدا ئێمە دەبینین کە کەسانێک لە سوریا دیموکراسی راستەقینە دەخوڵقێنن".
'ئەنجومەن نوێنەرایەتی بڕیارە کۆمەڵایەتیەکان دەکات'
شەمعود خاڵە گرنگەکانی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی بەم جۆرە پۆلێن کرد، "پڕەنسیپ و بنەماکانی پێکهاتەکان، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و لەسەر چەمکی ئەنجومەنەکانی گەلیش راوەستەکراوە. دەبێت ئەنجومەنێک کە هەموو دەستەکان تیایدا بەشدارن و نوێنەرایەتی بڕیارەکانی کۆمەڵگا بکەن، پێکبهێندرێت. هەروەها لە ستراتیژی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری هەموو پارێزگایەکدا ئەنجومەنێکی دادوەری و دادگایەکی دادوەری کۆمەڵایەتی دیاریکراوە. دادگا لە سەر ئەو بابەتانەی کە پێچەوانەی پەیماننامەی کۆمەڵایەتییە و بنەما و پرەنسیپەکانی پێشێل دەکات، بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە دەدات".
هـ . ب