قه‌سه‌ده: له هێرشی توركی داگیركه‌ردا ٢ شه‌ڕڤانمان شه‌هیدبوون
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه له كۆبانێ له هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر كه له‌لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجامدراوه، ٢ شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون.
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه له كۆبانێ له هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر كه له‌لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجامدراوه، ٢ شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) په‌یوه‌ست به هێرشه‌كه‌ی دوێنێ بۆ سه‌ر كۆبانێ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده‌دا هاتووه:
" له ٢٠ی ته‌مووزدا ئێواره كاتژمێر نزیكه‌ی ٢١:٠٠ له كۆبانێ ٢ هه‌ڤاڵمان ده‌چوونه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك، سوپای توركی داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر ئۆتۆمبێلی هه‌ڤاڵه‌كانمانی كردووه‌ته ئامانج.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا هه‌ڤالانمان كه‌نداڵ رۆژاوا و به‌رخودانی كۆبانێ شه‌هیدبوون.
دوای رووداوه‌كه و تائێستا به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه فڕۆكه ده‌سوڕێنه‌وه".
هـ . ب