قەسەدە: دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ماوەی ١٥ رۆژدا ٢٥٥ جار هێرشی کردووەتە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

قەسەدە رایگەیاند، چەتەکان و دەوڵەتی تورک لە ماوەی ١٥ رۆژدا ٢٥٥ جار هێرشی کردووەتە سەر رۆژئاوای کوردستان و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ماوەی ١٥ رۆژی دواییدا ئاشکرا کرد.

راگەیەنراوی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ساڵی ڕابردوو لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەموو پەیمانە نێودەوڵەتیەکان و هەرێمیەکانیان پێشێل کرد و زۆر تاوانیان ئەنجامدا و لە ١٥ رۆژی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا هێرشەکانیان زیاد کرد و بەردەوامی پێدا. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بێدەنگی نێودەوڵەتی سوود وەردەگرێت و لەم ١٥ رۆژەی دواییدا بە هەلی زانیوە کە هێرش بکارە سەر شەهبا، منبج، کۆبانێ، عەین عیسا، تەل تەمر، رێگەی ئێم٤، تەل تەمر و دربێسی. بۆ ئەوەی هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکە بە ڕەوا پیشان بدات، بە بانگەشەکانی کە گوایە زۆر شەڕڤانی ئێمەی شەهید کردووە، ویستی ڕای گشتی هەڵخەڵەتێنێت. بەڵام بە پێچەوانەوە، ئەم ئامارەی کە لە خوارەوە ئاشکرای دەکەین، کە هەموو هێرشەکانی لەدژی هاوڵاتیانی مەدەنیمان ئەنجامداوە و لە هەرێمەکە ئاڵۆزی، قڕکردن ئەنجام دەدات و دەیەوێت داعش زیندوو بکاتەوە و ئەوەش بە ئاشکرا دەبینرێت.

ئەنجامی هێرشی داگیرکەری لە ١٥ رۆژی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ بەم شێوەیەیە:

کۆبانێ

فڕۆکە چاودێریەکان ٢٠ جار لە ئاسمانی کۆبانێ و ٤ جار لەنێوان کۆبانێ و سڕیندا سووڕاونەتەوە.

لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورکدا بۆ سەر کۆبانێ و گوندەکانی، ٥ کەس بە سەختی، ١٢ کەس بریندار بوون. چەند جار گوندی قەرەموخ کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کۆبانێ لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە تۆپباران کراوە. لە تۆپبارانەکەدا ٣ ژن و منداڵێک بریندار بوون. هەروەها کەسێکی بەتەمەنی گوندەکە لە ئەنجامی تۆپباراندا گیانی لەدەسیداوە.

سوپای تورک سەرەتا ناوەندی کۆبانێ و گوندەکانی و گرێ سپی کردە ئامانج. لەو چوارچێوەیەدا گوندەکانی قەرەموخ، خانێ، تەل حەجیب سەرزۆری، گولتەپە تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا هاوڵاتیەکی مەدەنی شەهید بوو و ١١ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون. لەنێو بریندارەکاندا منداڵێک هەبوو کە قاچی پەڕیوە. فەرماندەییی تورک بە درۆ و بۆ چەواشەکاری دەڵێت کە گوایە ١٢ شەڕڤانی ئێمە شەهید بوون و بەم شێوەیە دەیەوێت شەهیدکردن و بریندارکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ڕای گشتی بشارێتەوە.

گرێ سپی

گوندەکانی رۆژئاوای گرێ سپیش بە چڕی تۆپباران دەکرێن. گوندەکانی کۆر حەسەن و خربێت بەقەر ٣ جار و گوندی گۆلتەپە ٦ جار بە ئۆبۆس تۆپبارانکراون. هەروەها گوندەکانی بیر ناسر دەیان جار تۆپبارانکراوە. هەروەها گوندەکانی سلێبی، بیر خات، ئوم حوەیش، خربێت فارس، سەرزۆری، حوریە، مختاریە و ئەلسوان بە چڕی بە هاوەن و ئۆبۆس تۆپبارانکراون. گوندی جڕین ٣ جار بە هاوەن و ٢ جاریش بە موشەک، گودی زەنوبیە ٣ جار و گوندی ئەلعەرێدا ٢ جار تۆپبارانکراون. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا هاوڵاتیەکی مەدەنی بریندار بوو و زیانێکی زۆری مادی بەر گوندنشینان کەوتووە.

عەین عیسا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی عەین عسیا لە دیوی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی بە ئۆبۆس و هاوەن و تانک کردووەتە ئامانج. گوندەکانی هۆشان و خالدیە کە دەکەونە رۆژئاوا عەین عیسا بە ئۆبۆس و هاوەن و تانک کراونەتە ئامانج. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٣ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون. لە گوندی سەفاویە و فاتسای ١١ گولەی هاوەن بەر گوندەکان کەوتوون. هەروەها بە ئۆبۆس هێرش کراوەتە سەر گوندی مشێرفای سەر رێگەی ئێم٤ و کەمپی عەین عیسا.

تەل تەمر

گوندەکانی تەل تەمر و زرگان بوونەتە ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی. گوندەکانی ئوم ئەلکێف، تەل کیفچی، تەل تەویڵ، تەل جومعە و تەل شەنانی بە چڕی تۆپبارانکراون. هەروەها گوندی دردارا ٦ جار، ئەم ئەلکێف ٣٢ جار، ئەلعەبوش ٩ جار، تەل شەنان ٢ جار، گوندی کۆزەلی و تەل تەویل ١٠ جار و گوندی جومعە ٣ جار تۆپبارانکراون. لە زۆربەی گوندەکانی زیانی ماددی دروست بووە.

زرگان

سوپای داگیرکەری تورک بە چڕی ناوەندی ناوچەی زرگانی بە ئۆبۆس تۆپباران کرد و بە ئۆبۆس و هاوەن هێرشی کردە سەر گوندەکانی ئەسەدیە، نویهات، تەلوەرد و یەل شەعیری زرگان.

هەروەها لەسەر هێڵی تەل تەمر و زرگان فڕۆکە چاودێریەکان چەندین رۆژ دەگەڕان.

منبج

لەسەر ئاسمانی منبج جموجووڵی فڕۆکە چاودیریەکان بەردەوام بوو و لە ئەنجامی هێرشی درۆنێکدا، کەسێکی مەدەنی بریندار بوو.

تەل رەعفەت

تەل رەفعەت و دەوروبەری بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.

شەهبا

گوندەکانی سەر بە هەرێمی شەهبا و گوندەکانی سەر بە حەفرین، بە ئۆبۆس و هاوەن کرانە ئامانج. لە گوندەکانی دەقەنە ٦، تەل مادیقێ ٤، هربلێ ٤، منکسێ ٢، شوارکا ٧ و بەنداوی شەهبا ٤ ئۆبۆس کەوتوونەتە خوارەوە. هەروەها گوندی بەلونیە و شێخ عیسا بە هاوەن تۆپبارانکران و ١٠ گولە هاوەن لەو دوو گوندە کەوتوونەتە خوارەوە.

گوندەکانی مەرەناز و مالکیەی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین بە ٩ گولەی ئوبوس و گوندی ئیرشادیەش بە ٦ گولەی ئوبوس تۆپبارانکراون. ٣٠ تۆپی هاوەنیش بەر گوندی سۆخانکێی شێراوا کەوتوون.

لەو هەرێمەکەدا تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک و جموجووڵی فڕۆکەکان چەند رۆژێک بەردەوام بوو.

سوپای داگیرکەری تورک لە هێڵی شەهبا تاوەکو زرگان لە هەموو ساتێکدا بە چەکی قورس هێرش دەکات.

لەو ١٥ رۆژە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکان، زیاتر لە ٢٢٥ جار بە هاوەن، ئۆبۆس و تانک هێرشی ئەنجامداوە. لە هێرشەکاندا ٣١ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون و هاوڵاتیەکیش شەهید بووە.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەو شوێنانە دەکاتە ئامانج کە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنین. مزگەوتی زرگانیش لەلایەن داگیرکەرانەوە کرایە ئامانج."

ف.ق