قەسەدە دەوڵەتی تورکی بە درۆ خستەوە

قەسەدە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکی بەدرۆخستەوە، کە رایگەیاندبوو، ٩ ئەندامی قەسەدە شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە)  بڵاویکردەوە: "وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ لەسەر میدیای دیجیتاڵدا بانگەشەی ئەوەیکردبوو، کە شەڕڤانانمان لە ناوچە داگیرکراوەکان هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانیان و ٩ شەڕڤانمان شەهید بوون".

قەسەدە ئەو لێدوانەی سوپای تورکی داگیرکەری بەدرۆخستەوە، کە لە میدیای دیجیتاڵدا بڵاویان کردبووە. قەسەدە ڕایگەیاندووە، سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ پاساوی هێرشکردنە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو جۆرە بانگەشە درۆزنانە بڵاودەکاتەوە".

ژ.ت