قەسەدە: دوو چەتەی داعش کوژران

قەسەدە رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە دێرەزۆر، دوو چەتەی داعش کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە رایگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکانیان لەدژی شاانە شاراوەکانی چەتەکانی داعش بەردەوام.

لە راگەیەندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە، " لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی تێکۆشانی دژی شانە شاراوەکانی داعشی تیرۆریستدا، یەکینەکانی دژەی تیرۆرمان رۆژی پێنج شەممە ٩ی شوبات ئۆپراسیۆنێکی لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجامداوە.

ئۆپراسیۆنەکە بە بەشداری و پشتگیری هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجامدراوە. لە ئۆپراسیۆنەکەدا کە لە ناوچەی سوری رۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجامدرا، چاودێری شانەیەکی تیرۆریستانی داعشکرا. ئەو شانەیە هاوکاری چەک و کەلوپەلی سەربازی بۆ چەتەکانی داعش دابین دەکرد و پلانیان دادەنا بۆ ئەوەی چەتەکان هێرش ئەنجام بدەن و ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە تێک بدەن.

لە راگەیەندراوکەدا باسی ئەوەش دەکرێت کە دوای گەمارۆدانی ئەو شوێنەی تیرۆریستانی لێبووە. یەکینەکانی دژە تیرۆر بانگەوازی خۆرادەستکردنیان کردووە، بەڵام تیرۆریستان ئامادە نەبوون خۆیان رادەست بکەن وهێرشیان کردووەتە سەر شەڕڤانانمان. شەڕڤانانمان وڵامی تیرۆریستانیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا ٢ تیرۆریست کوژراون.

هەروەها دەستیان بەسەر دەمانچەیەک، کڵاشینکۆفێک، چەکێکی ئێم١٥، بۆمبێکی دەستی، ٣ تەلەفون، بێتێلێک. ئامێرێکی وای فی، کامێرایەکی بچووک، پشتوێنێکی تی ئێن تی، ٥٥٠ گولەی بی کەی سی، هەزار و ٤٠٠ دۆڵاری ئەمریکی، ٢ مەخزەنی دەمانچە، ١٤ دۆر چەکی ئێن١٦، ١٠ جۆر کڵاشینکۆف، ١٤ رەخت، ٥ کەمەری دەمانچە، ناتریەکی شەحنی موبایل، ماتۆرسکیلێک و چەند بەڵگەیەکدا گیراوە."

ف.ق