قەسەدە: دیدارەکان بۆ ئاگربەست بێ ئەنجام بوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ئاشکرای کرد کە هەوڵەکان بە نێوەندگیری ئەمریکا لەپێناو راگەیاندنی ئاگربەست لە منبج و کۆبانێ بێ ئەنجام بوون.

لە راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدەدا سەبارەت بە هەوڵەکانی ئاگربەست بە نێوەندگیری ئەمریکا لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هاتووە:

"هەوڵەکانی نێوەندگیری ئەمریکییەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە هەرێمەکانی منبج و کۆبانێ بەهۆی مامەڵەی تورکیا لە بەرامبەر ئەو هەوڵانە و دوورکەوتنەوە لە قەبوڵکردنی خاڵە سەرەکییەکانی، نەگەیشتنە ئەنجام. ئەو نێوەندگیرییە بۆ گواستنەوەی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، ئەو مەدەنیانەی لە منبج گیریان کردووە و هەروەها ئەو کەسانە بوو کە خواستی گواستنەوەیان هەبووە بۆ ناوچە پارێزراوەکان، ئەمە جگە لە بابەتی گواستنەوەی تەرمی سلێمان شا بۆ شوێنی پێشووی.

سەرباری هەوڵەکانی ئەمریکیەکان بۆ راگرتنی شەڕ، بەڵام دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەم ماوانەی دواییدا درێژەیان بە هێرشەکانیان داوە."