قەسەدە دیمەنی خستنەخوارەوەی درۆنێکی تورکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دیمەنی خستنەخوارەوەی درۆنێکی هێرشبەری سوپای تورکیان لە جۆری بەیرەقدار TB2 بڵاوکردەوە.

لە دیمەنەکاندا کە لەلایەن قەسەدەوە لە سەر میدیای دیجیتاڵ بڵاوکراوەتەوە، ئەوە دەبینرێت کە فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی تورک کە سێ جار هێرشی ئاسمانی کردە سەر هێزەکانی قەسەدە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین، خرایە خوارەوە.