قەسەدە: هێرشەکان پووچەڵکرانەوە، لانیکەم ٢ چەتە کوژران

هێزەکانی قەسەدە ڕایگەیاند کە هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاڵی هێزەکانیان تێکشکێنران و لانیکەم ٢ چەتەکە کوژراون.

هێزەكانی سووریای دیموكراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە ئاماری شەڕ و پێكدادانی دوێنێی هێزەكانیان لەگەڵ چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە بەرەكانی بەنداوی تشرین و بەرەی دێرحافر ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە.

لەڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، دوێنێ لە بەرەی دێرحافر شەڕڤانانمان هەموو هێرشەكانی چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركیان بۆ سەر خاڵەكانی هێزەكانمان پووچەڵكردەوە.

هەروەها ڕایگەیاند؛ چەتەكان بە پاڵپشتی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە گوندی “ئیمام”ەوە هێرشیان كردە سەر یەكێك لە خاڵەكانی هێزەكانمان، شەڕڤانانمان ڕووبەڕوویان بوونەوە و پێكدادانی سەخت ڕوویدا، كە تێیدا ٢ چەتە كوژران، ئەوانی دیكەش لە گۆڕەپانەكە هەڵاتن.

باس لەوەشكراوە، لە میحوەری بەنداوی تشرین دەوڵەتی داگیركەری تورك بە تۆپی قورس دەورووبەری بەنداوەكەیان بۆردوومان كرد، هاوكات چەتەكان هەوڵیاندا هێرش بكەنە سەر خاڵەكانی هێزەكەمان لە دەورووبەری گردی “سیریتل”، بەڵام شەڕڤانانمان هێرشەكەیان پووچەڵكردەوە، دوای ئەوەی شەڕ و پێكدادان ڕوویدا كە تێیدا هەندێك لە چەتەكان برینداربوون، بەڵام ژمارەی درووستی یریندارەكان نەزاندراوە.

ئەوەش هاتوە، فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك لە دەورووبەری پردی قەرەقۆزەك هێرشیا كردە سەر گوندی “تین”، هاوكات لەگەڵ تۆپبارانی تۆپخانەكان، لە ڕێگەی تانك، موشەك و گوللە هاوەنەكان گوندەكانی تینە، جەعدە، بیر حەسو، غەساق، دیكان، مەلحە و سەنایان كردە ئامانج، كە و زیانێكی ماددی بەرچاویان بە موڵك و ماڵی هاوڵاتیان گەیاند.