قەسەدە: هێرشەکانی سەر باکووری تشرین تێک شکێندران
قەسەدە ڕایگەیاند هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکووری بەنداوی تشرین تێک شکێندراون.
قەسەدە ڕایگەیاند هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکووری بەنداوی تشرین تێک شکێندراون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند هەموو هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و باکووری بەنداوی تشرین تێک شکێندراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، دووپاتکراوەتەوە چەندین چەتە کوژراون و برینداربوون، دەڵێت: "چەندین ئۆتۆمبیلی چەتەکان تێک شکێندراون. لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ڕاگەیاندراوی بەرفراوانمان دەبێت دەربارەی ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانمان دژی چەتەکان".