قەسەدە: هێزەکانمان ٣ سیخوڕیان دەستگیرکرد کە دەستیان لە شەهیدکردنی فەرماندەکانماندا هەبووە

قەسەدە رایگەیاند کە هێزەکانیان ٣ سیخوڕیان دەسگیرکردووە کە فەرماندە و شەڕڤانانی قەسەدەیان شەهیدکردووە.

قەسەدە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردە کە بەم شێوەیەیە:

"دوای چاودێریکردن، یەکینە تایبەتەکانی قەسەدە، شانەیەکی سیخوڕیان دەستگیرکرد کە لە پیاوێک و ٢ ژن پێک دێت کە لە رابردوودا، بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سیخوڕیان کردووە.

بەپێی زانیاری و بەڵگەکان کە کۆکراونەتەوە، تاوانباری سیخوڕەکان پشتڕاست کراوەتەوە، هەروەها دوای ئەوەی لە قۆناغی سەرەتادا دانیان بە تاوانەکانیانداناوە، دەرکەوتووە کە زانیاریان کۆکردووەتەوە و چاودێری سۆسن بیرهات ئەنجامی ئەنجومەنی سەربازی قەسەدە کردووە و پێشکەشی میتیان کردووە. لەسەر ئەو سیخوڕیەش، سۆسن بیرهات فەرماندە، عەفید گردکێ لەگێ فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر و روبار حەسەکە شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر و شەڕڤان سەیفوڵلا ئەحمەد لە هێرشی ئاسمانی فڕۆکە بێفڕؤکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ١٩ی ئابی ٢٠٢١ شەهید بوون. هەروەها رێناس ڕۆژ ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) شەهید کراوە.

سیخوڕەکان لە سێ کەس پێک دێن کە ئەمانەن: ی، ئە، س (پیاو)، ئە، ئە، سە (ژن) و ر،هـ، هـ (ژن).

سیخوڕەکان دانیان بەوەداناوە کە فەرمان و و ئەرکیان لە میت وەرگرتووە و کاتێک دەستگیرکراون، ئامادەکاریان بۆ ئەرکێکی دیخەکی سیخوڕی کردووە و ئامانجی دیکەیان هەبووە.

بەپێی بەڵگە و دانپێدانانەکان، بۆ دادگا ڕەوانەکران کە سزای خۆیان وەربگرن.

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢١دا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ١٩ی ئاب، کاتژمێر ١٤:٠٠، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئۆتۆمبێڵی رێناس رۆژ فەرماندەی یەپەگەی بۆردومان کردووە و شەهید بووە. هەمان رۆژ کاتژمێر ١٨:٠٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ناوەندی ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمری بۆردومان کردووە. لە هێرشە دڕندانەکەی داگیرکەری تورکدا، سۆسن بیرهات ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژن) و ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی قەسەدە و هەڤاڵان عەگید گرکێ لەگێ، روبار حەسەکە و سەیفوڵلا ئەحمەد شەهید بوون و ٣ شەڕڤانیش بریندار بوون."

ف.ق