قەسەدە لە دێرەزۆر ٢ چەتەی دەستگیر کرد

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا لەدژی داعش لە دێرەزۆر، ٢ چەتەی داعشی سەر بە تورکی داگیرکەری دەستگیرکراون.

بەپێی ماڵپەری فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە)، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی حەجینی سەر بە قەسەدە لە شاروچکەی زیبانی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر، ٢ چەتەی خۆکوژی داعشیان دەستگیر کردووە.

قەسەدە ئاشکرای کرد کە چەتەیەک عێراقیە و یەکێکیش خەڵکی تورکەمەنستانە.

هەروەها قسەدە باسی ئەوەشی کرد کە ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی، بێتێل و بەڵگەش دەستیان بەسەرداگیراوە و پشتڕاستیشی کردەوە کە ئەو دوو چەتەیە لە هەرێمەکانی ژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورک هاتوونەتە باکوری سوریا.

ف.ق