قەسەدە لە دێرەزور ٣ چەتەی داعشی دەستگیرکرد

قەسەدە رایگەیاند، لە شارۆچکەی دەشیشێی دێرەزور ٣ چەتەی داعشی دەستگیرکردووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، کە لە دێرەزور ٣ چەتەی داعش دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

" لە چوارچێوەی ئەرک و خەباتی هێزەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەتە تیرۆریستەکانی داعشدا، یەکینەکانی دژە تیرۆر (هات) بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە ٢١ی کانونی یەکەمدا لە شارۆچکەی دەشیشی دێرەزور ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٣ تیرۆریستی داعش دەستگیرکران. ئەو چەتانە هەوڵیان دەدا بنەماڵەکانی چەتەکان لە کەمپی هۆل ببەنە دەرەوە و چەکیان رەوانەی کەمپەکە دەکرد.

هێزەکانمان بڕێکی زۆر چەک و کەلوپەلی سەربازیان دەست بەسەرداگرت. لەو ئۆپراسیۆنەدا ٢ کڵاشینکۆف، چەکێکی بڕنۆ، نارنجۆکێک،دەمانچەیەک، ٢ رەختی سەربازی، ٥ تەلەفون و بڕێکی زۆر تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیرا".

هـ . ب