قەسەدە لە گوندەکانی حەسەکە و دێرئەزۆر شەش چەتەی داعشیان دەستگیرکرد

قەسەدە ڕایگەیاند ، لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی لە ڕۆژی ١٨ی نیساندا لە گوندەکانی سەربە حەسەکە و دێرئەزۆردا ٦ چەتەی داعشیان دەستگیرکردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ( قەسەدە) لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیاندا ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. قەسەدە رایگەیاند کە هێزەکانی ئەوان و هێزی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە ١٨ی نیساندا  دوو ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان ئەنجامدا.

قەسەدە دەستنیشانیکرد کە ئەو ئۆپەراسیۆنە لە شارۆچکەی مەرگەدای حەسەکە ئەنجامدراوە چەتەیەکی داعش و لە ئۆپەراسیۆنێکی تردا لە شارۆچکەی حەواێجی دێرئەزۆردا ٥ چەتەی تر دەستگیرکران.

هەروەها ڕاگەیەنرا کە دەستگیراوە بە سەر چەندین پارچە چەک و ئامیری پێوەندی و سەربازی.

ک-ش