قەسەدە: لە هێرشەکەی سەر قامیشلۆدا ٤ کەس شەهیدبوون و ٢ شەهیدیان منداڵن

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شاری قامیشلۆ لە ٦ی تەموزدا، ٤ کەس شەهید بوون، کە ٢ کەسیان منداڵن.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی سەناعەی شاری قامیشلۆ. لەو هێرشەدا ٤ کەس شەهیدبوون، کە یەکێکیان بە ئەندامی پەیمانگای دیسپلینی سەربازی بوو و ٢ لە شەهیدەکانی تریش منداڵن".

هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر قامیشلۆ ڕێک دوای کۆبوونەوەکەی شاری سۆچی ڕوویدا، کە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا و تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک تیایدا پێکەوە کۆبوونەوە.

ژ.ت