قەسەدە لە کەمپی هۆل ٢ چەتەی داعشی دەستگیرکرد
قەسەدە ڕایگەیاند، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا دژی شانەیەکی داعش لە کەمپی هۆل ٢ چەتەی داعشیان دەستگیرکردووە.
قەسەدە ڕایگەیاند، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا دژی شانەیەکی داعش لە کەمپی هۆل ٢ چەتەی داعشیان دەستگیرکردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ( قەسەدە) ڕایگەیاند، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی (تۆل) ڕۆژی سێ شەممە لە کەمپی هۆل ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیان دژ بە شانەکانی چەتەکانی داعش ئەنجامداوە.
ناوەندەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، دوای ئەوەی شوێنی ئەندامانی شانەکە و چالاکییەکانیان دەستنیشان کراوە، شوێنی خۆ حەشاردانیان گەمارۆ دراوە و دەستگیر کراون.
ڕاگەیەنراوە کە یەکێک لە تیرۆریستەکان ناوی خالد مەحمود عەلیە و خەڵکی شاری حەدیسەی پارێزگای ئەنبارە لە عێراق، ئەوی دیکەشیان ناوی عەبدوڵا جەماڵ خەلیفەیە خەڵکی شاری ڕوومادییە لە پارێزگای ئەنباری عێراق.
قەسەدە ئەوەشی ڕاگەیاند، هەردوو چەتەکە لە عێراقەوە پەیوەندیان بە داعشەوە کردووە و بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی هاتوونەتە ناو خاکی سوریا، جگە لە درێژەدان بەکاری تیرۆستی وەک شانەیەکی نهێنی لە کەمپی هۆل، چەندین تاوانی تیرۆریستی دیکەیان ئەنجامداوە. شانەکە هەوڵی ڕفاندنی ماڵباتی داعشەکانیان دابوو لە کەمپەکە، پارەیان دابوو بە خێزانە داعشەکان و بیری توندڕەوی و تیرۆرستیان بڵاو کردبوویەوە.