قەسەدە لە رەقا سەرچەتەیەکی داعشی دەستگیرکرد
قەسەدە لە رەقا ئۆپراسیۆنێکی ئەنجامدا و سەرچەتەیەکی داعشی دەستگیرکرد.
قەسەدە لە رەقا ئۆپراسیۆنێکی ئەنجامدا و سەرچەتەیەکی داعشی دەستگیرکرد.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە راگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە کە ١٤ی کانونی یەکەم/ دیسەمبر بە هاوکاری هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و سەرچەتەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو سەرچەتەیەی داعش کە دەستگیرکراوە ناوی عەبدولباسیت ئەل حاجییە و یەک لە پلانداڕێژەرانی هێرشەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیەیە.
ئاشکراش کراوە، کە چەندین موبایل و بەڵگەنامە بەو سەرچەتەیەی داعشەوە گیراون.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، قەسەدە چالاکییە ئەمنییەکان لە دژی بارەگا و شانەکانی چەتەکانی داعش زیاتر کردووە و لە ئەنجامدا بە دەیان چەتە لەماوەکانی رابردوودا دەستگیرکراون.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هێزەکانمان تا نەمانی یەکجارەکی مەترسی رێکخراوە تیرۆریستیەکان و وشککردنی سەرچاوەکانیان درێژە هەڵمەتەکانیان لە دژی ئەو رێکخراو وگروپانە دەدەن".
هـ . ب