قەسەدە: لە عەین عیسا ١٠ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی قەسەدە بڵاویکردەوە، هاوکات لەگەڵ هێرشی چەتەکان لە حەسەکە، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر عەین عیسا و لە ئەنجامی شەڕەکاندا، ١٠ چەتەی دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەین عیسا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە ٢٠ی کانوونی دووەم هێرشی چەتەکانی داعشیان بۆ سەر زیندانی حەسەکە تێکشکاند. هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشەدا، داگیرکەری تورک و چەتەکانی  لە ئاسمان و عەرزەوە لە دژی هێزەکانمان و هاووڵاتییانی مەدەنی لە عەین عیسا دەستیان بە هێرشکرد.

لە ٢٢ی کانوونی دووەمدا، داگیرکەری تورک گوندەکانی هۆشان، خالیدیە، موەلەک، مشیرفێ، جەهبل، هیش، ساڵحییە، قادرییە، فاتس و ئەریشایان کردە ئامانج و لە ئاکامدا ٣ هاوڵاتی کوژران و ١١ هاوڵاتیش برینداربوون.

لە ٢٣ی کانوونی دووەمدا، داگیرکەری تورک و چەتەکانی هەوڵیان دا لە ئاسمان و عەرزەوە هێرش بکەنە سەر گوندی بیر عیسا، بەڵام بە هۆی هۆشیاری و وریاییەوە، هێزەکانمان هێرشەکەیان تێکشکاندن. لە ئەنجامی روودانی شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانمان و چەتەکاندا، ١٠ چەتە کوژران و ٢ چەتەش بریندار بوون، ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی و ٢ بارەگای چەتەکانیش تێکشکێنران".

ژ.ت