قەسەدە ناسنامەی ١٦ شەهیدی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی ١٦ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدانیان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییدا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، بە ڕاگەیانداروێک ناسنامەی ١٦ لە شەڕڤانانی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدانی بە شکۆیاندا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا شەهید بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە شەڕڤانان لە بەرخۆدانیان لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان شەهید بوون و رایگەیاندووە: "هاوڕێیانمان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندەکانی حەلەب، مبنج، پردی قەرەقۆزاق، بەنداوی تشرین و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر شەهید بوون، دەربڕی ڕوحی وڵاتپارێزی و ئاکاری بەزری پاراستنی گەل و پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوون."

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ڕوحی بەرخۆدانی شەڕڤانان کراوە بە پەیوەست بوونیان بە بەرگریکردن لە خاک و ئەوەی خستووەتەڕوو: "هاوڕێیانمان شادی عەبدۆ، ئەیمەن ئەل سەرحان، عەبدود عەلی، بەشار یوسف، محمەد عوسمان، محمەد نوری ئەل ئەحمەد، محەمەد سەعید، محمەد شێخ محمەد، کاوە حەبشۆ، قوسەی ئەل مەعروف، فەواز محمەد، بیلان ئەل شێخ ئەحمەد حسێن، ئەحمەد ئەل مەلە، ئیبراهیم مەنلا خەلیل و محمەد ئیبی لە بەرانبەر هێرشەکانی دووژمندا جەستەی خۆیان کرد بە قەڵغان و خەون و خەیاڵە داگیرکارییەکانی دووژمنیان تێکشکاند."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کراوە و بەڵێنی بەردەوامیدان لەسەر ئامانجی شەهیدان دووپاتکراوەتەوە.

قەسەدە بەم شێوەیە ناسنامەی شەهیدەکانی خستووەتە ڕوو:

ناسناو: سەیدۆ قامیشلۆ

ناو و پاشناو:شادی عەبدۆ

ناوی دایک و باوک:ئەشواق- عیسا

کات و شوێنی لە دایک بوون: ١٩٩٩- ڕەقە

کات و شوێنی شەهید بوون: ٨/١٢/٢٠٢٤- منبج

***

ناسناو: عەلی تل بیراک

ناو و پاشناو: ئەیمەن ئەل سەرحان

ناوی دایک و باوک:فیدا- خەربی

کات و شوێنی لە دایک بوون: ٢٠٠٠- تل براک

کات و شوێنی شەهید بوون: ٩/١٢/٢٠٢٤- منبج

***

ناسناو: شاهین جەبەل

ناو و پاشناو: عەبود عەلی

ناوی دایک و باوک: سەیدە- خەڵەف

کات و شوێنی لە دایک بوون: ١٩٩٨- حەسەکە

کات و شوێنی شەهید بوون:٧/١١٢/٢٠٢٤- دێر حافیر

***

ناسناو: چیا گیلداخ

ناو و پاشناو: بەشار یوسف

ناوی دایک و باوک: شەمسە- محەمەد

کات و شوێنی لە دایک بوون: ٢٠٠٠- کۆبانێ

کات و شوێنی شەهید بوون: ٨/١٢/٢٠٢٤- پردی قەرەقۆزاق

***

ناسناو: دەمهات هلنج

ناو و پاشناو: مەحمود عوسمان

ناوی دایک و باوک: ئەمینە- ئەمین

کات و شوێنی لە دایک بوون: ١٩٩٩- کۆبانێ

کات و شوێنی شەهید بوون: ٧/١٢/٢٠٢٤- دێر حافیر

***

ناسناو: عەگید حەسەکە

ناو و پاشناو: محمەد نور ئەل ئەحمەد

ناوی دایک و باوک: وەحیدە- جاسم

کات و شوێنی لە دایک بوون: ٢٠٠٤- حەسەکە

کات و شوێنی شەهید بوون: ٩/١٢/٢٠٢٤- زرگان

***

ناسناو: شەرڤان تۆرمان

ناو و پاشناو: محمەد سەعید

ناوی دایک و باوک: فەهیمە- دەرویش

کات و شوێنی لە دایک بوون: ٢٠٠٥- کۆبانێ-تۆرمان

کات و شوێنی شەهید بوون: ٩/١٢/٢٠٢٤- منبج

***

ناسناو: محەمەد

ناو و پاشناو: محەمەد شێخ محەمەد

ناوی دایک و باوک: فاتم- ئەحمەد

کات و شوێنی لە دایک بوون: ١٩٨١- کۆبانێ- بەرخ باتان

کات و شوێنی شەهید بوون: ٩/١٢/٢٠٢٤- پردی قەرەقۆزاق

***

ناسناو: چیا

ناو و پاشناو: کاوە حەبشۆ

ناوی دایک و باوک: جەمیلە- دابان

کات و شوێنی لە دایک بوون: ٢٠٠٢- کۆبانێ- تۆرمان

کات و شوێنی شەهید بوون: ٤/١٢/٢٠٢٤- کۆبانێ

***

ناسناو: جوان حەسەکە

ناو و پاشناو: قوسەی ئەل مەعروف

ناوی دایک و باوک: شەکیبە- ئەحمەد

کات و شوێنی لە دایک بوون: ٢٠٠٥- حەسەکە-ڕەجمان

کات و شوێنی شەهید بوون: ٨/١٢/٢٠٢٤- دێرەزۆر

***

ناسناو: دڵسۆز

ناو و پاشناو: فەواز ئەحمەد

ناوی دایک و باوک: ئەمینە- عەلی

کات و شوێنی لە دایک بوون: ٢٠٠٣- منبج

کات و شوێنی شەهید بوون: ٧/١٢/٢٠٢٤- دێر حافیر

***

ناسناو: بیلال

ناو و پاشناو: بیلال ئەل شێخ ئەحمەد

ناوی دایک و باوک: فەریدە- یەحیا

کات و شوێنی لە دایک بوون: ٢٠٠٠- دێر حافیر

کات و شوێنی شەهید بوون: ٩/١٢/٢٠٢٤- منبج

***

ناسناو: بروسک حەسەکە

ناو و پاشناو: عەمار حسێن

ناوی دایک و باوک: حەیفا- محمەد

کات و شوێنی لە دایک بوون: ٢٠٠٤- دێر حافیر

کات و شوێنی شەهید بوون: ٩/١٢/٢٠٢٤- منبج

***

ناسناو: سنجار

ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەل مەلە

ناوی دایک و باوک: نیجود- محمەد

کات و شوێنی لە دایک بوون: ٢٠٠٥- حەسەکە

کات و شوێنی شەهید بوون: ٨/١٢/٢٠٢٤- دێرەزۆر

***

ناسناو: ماسیرۆ

ناو و پاشناو: ئیبراهیم مەنلا خەلیل

ناوی دایک و باوک: سەنوا- محمەد عەلی

کات و شوێنی لە دایک بوون: ٢٠٠٦- سرین

کات و شوێنی شەهید بوون: ٧/١٢/٢٠٢٤- سرین

***

ناسناو: ئاماراخی مەخاریج

ناو و پاشناو: محمەد ئیبی

ناوی دایک و باوک: خالیسە- مۆرۆ

کات و شوێنی لە دایک بوون: ٢٠٠٦- کۆبانێ-مەخاریج

کات و شوێنی شەهید بوون: ٩/١٢/٢٠٢٤- منبج.