قەسەدە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ٢ فەرماندەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە مەنبەج شەهید بوون.
قەسەدە ناسنامەی ٢ فەرماندەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە مەنبەج شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو، ناسنامەی ٢ فەرماندەی بە ناوەکانی شێرۆ عەلی و ئەسکەندەر عەلا ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "لە بەرخۆدانی قارەمانانەی هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە مەنبەج و گوندەکانی دەوروبەری دژی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، هاوڕێی فەرماندەمان لە هێزەکانی جەبهەت ئەل ئەکراد لەژێر ئاڵای هێزەکانماندا شێرۆ و فەرماندەی لیوای شۆڕشگێرانی ئەدلب (لواء الثوار ادلب) ئەسکەندەر شەهیدبوون.
هەردوو هاوڕێمان، بە هێز و پێداگرییەوە شاری مەنبەج و خەڵکەکەیان پاراست، وێنەی هەرە بەرزی بەرخۆدانی مێژوویی بوون دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، تا ئەوکاتەی شەهیدبوون".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کراوە و دەڵێت: "بێگومان لەدەستدانی هاوڕێیانمان شێرۆ و ئەسکەندەر بۆ گەلی بەرخۆدەرمان، لەدەستدانێکی مەزنە. بەڵام ئەمڕۆ پێداگریمان لەسەر درێژەدان بە تێکۆشانی هەردوو شەهید و تەواوی شەهیدان لە هەموو کاتێک زیاترە. تێکۆشانمان بە سەرکەوتن تاجدار دەبێت".
ناسنامەی شەهیدەکان:
ناسناو: شێرۆ عەلی
ناو و پاشناو: شێرۆ بەشار
ناوی دایک: عەزیزە
ناوی باوک: محەمەد عەلی
شوێنی لەدایکبوون: تەل عەران
شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەنبەج/ ١٢ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.
***
ناسناو: ئەسکەندەر عەلا
ناو و پاشناو: عەلا حەمیجۆ
ناوی دایک: جەمیلە
ناوی باوک: شەعبان
شوێنی لەدایکبوون: لازقیە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: عەریمە_مەنبەج/ ٨ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.