قەسەدە ناسنامەی ٤ شەهیدی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی ٤ شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە ٢٥ – ٣٠ی تەمووزدا لە هەرێمە جیاوازەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا ناسنامەی ٤ شەهیدی ئاشکرا کرد.

بەشێک لە راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

" هێزەکانمان، بە بەردەوامی وڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەدەنەوە و بەرخۆدانێکی بێوێنە پیشان دەدەن. ئەم بەرخۆدانە بەهۆی بڕوای شەڕڤانانمانەوە بە ئەرکی نیشتیمانی و مرۆڤی و پاراستنی گەل و هەرێمەکان لە هێرشەکان.

شەڕڤانانمان لە هەموو گۆڕەپانەکان بوێری خۆیان پیشانداوە و پلانی داگیرکەران و چەتەکانیان تێکداوە و هەندێکیان شەهید و نەمر دەبن."

قەسەدە لە راگەیەنراوەکەیدا باسی لە بوێری و ئازایەتی شەڕڤانە شەهیدەکانی کردووە  کە نەتەوە جیاوازەکانن.

ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئازاد ئاشوری

ناو و پاشناو: قەیس سلیڤیا

ناوی دایک: نەسیما

ناوی باوک: بەرخۆ

شوێن و مێژووی بەشداریکردن: موسڵ / ١٩٩٤

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: گوندی قورنیفولی گرێ سپی / ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٢

***

ناسناو: کاوە

ناو و پاشناو: ئەحمەد حەنەش

ناوی دایک: راجیها

ناوی باوک: حەمید

شوێن و مێژووی بەشداریکردن: دێرەزۆر / ١٩٥٥

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: زیبان – دێرەزۆر / ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٢

***

ناسناو: محەمەد شامان

ناو و پاشناو: محەمەد شامان

ناوی دایک: فاتیمە

ناوی باوک: حەسەن

شوێن و مێژووی بەشداریکردن: سڕین

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: سڕین / ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٢

***

ناسناو: گرناس حەسەکە

ناو و پاشناو: رامی ئەلحەجۆ

ناوی دایک: خاسا

ناوی باوک: حەمود

شوێن و مێژووی بەشداریکردن: حەسەکە ١٩٩٥

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: گوندی ئەسەدیەی زرگان / ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٢"
ف.ق