قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی ئاشکرا کرا

قەسەدە ناسنامەی ٤ لە شەڕڤانە شەهید بووەکانی ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.

ڕاگەیەندراوی شەهید

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە ناسنامەی ٤ لە شەڕڤانانی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەدا شەڕڤانیان تا کۆتا ساتی شەهید بوونیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی جیاوازدا بەوپەڕی بوێرییەوە تێکۆشان و ئامانجی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرییان پوچەڵ کردووەتەوە.

لە بەردەوامی ڕاگەیانداوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، شەڕڤانیان بە نوێنەرەوەی ئیرادەی گەلی ئازادەوە، وێڕای بوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە هێزی ئاسمانی و هێرشی چەتەکان لە زەمینەوە، بەڵام شەڕڤانیان بە مۆراڵی سەرکوتووانەی گەلەکەیانەوە ئەم دڕندایەتییانەیی دووژمن دەشكێنن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە دراوە بەوەی، شەڕڤانانی قەسەدە یەکێتی گەلان و پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە گۆڕەپانەکاندا پێکدێنن. خوێنی کورد، عەرەب، سووریانی، ئەرمەنی و ئاشووری لە پێناو پاراستنی ئەم خاکەدا ڕژاوە. لەم ڕێگە قارەمانییەتە و پیرۆزەدا ٤ شەڕڤانیان گەیشتە ئاستی شەهادەت.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا قەسەدە سەرساغی لە بنەماڵەی شەهیدان و بەڵێنی ڕێچکەگری ئامانجی شەهیدەکانی دووپات کردووەتەوە.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی شەهیدان بەم جۆرەیە:

ناسناو: دڵگەش چیا

ناو و پاشناو: ئیڤان ئەکرەم کوردی

ناوی دایک و باوک: قەسومە- ئەکرەم

شوێنی لە دایکبوون: حەسەکە

کات و شوێنی شەهادەت: ١ی شوباتی ٢٠٢٥/ بەنداوی تشرین.

*

ناسناو: دڵدار دەرباسیە

ناو و پاشناو: فەرهاد ئەیوب ئەیوب

ناوی دایک و باوک: جەمیلە- ئەیوب

شوێنی لە دایکبوون: دەرباسیە

کات و شوێنی شەهادەت: ١ی شوباتی ٢٠٢٥/ نەخۆشخانە.

*

ناسناو: کەندال کۆبانێ

ناو و پاشناو: لۆرانس  حسێن مەحمود

ناوی دایک و باوک: لەیلا- حسێن

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

کات و شوێنی شەهادەت: ١ی شوباتی ٢٠٢٥/ زرگان.

*

ناسناو: ڕۆژهات سەرێکانی

ناو و پاشناو: میلاد نیدال ئەل سالم

ناوی دایک و باوک: زەهرا- نیدال

شوێنی لە دایکبوون: ئەبووزێول

کات و شوێنی شەهادەت: ١ی شوباتی ٢٠٢٥/ زرگان.