قەسەدە ناسنامەی ٥ شەهیدەکەی دێرەزۆری ئاشکرا کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ناسنامەی ٥ شەهیدی هێرشی سەر کێڵگەی نەوتی ئەل عومەری لە دێرەزۆر ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە ناسنامەی شەهیدانی هێرشی سەر ئەکادیمیای هێزەکانی کۆماندۆس لە کێڵگەی نەوتی ئەل عومەر لە دێرەزۆر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

قەسەدە ڕایگەیاندووە کە میلیشیاکانی ئێران لە زۆرێک لە هەرێمەکانی دێرەزۆری ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بڵاوبوونەتەوە، دوێنێ بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر هاوڕێیانمان لە کێڵگەی نەوتی ئەل عومەر. قەسەدە ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ هاوڕێیان شەهید بوون کە دوانیان بران.

ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە وەهایە:

"هاوڕێیانمان لە هەرێمی مەیادین، کە لەکاتی جیاوازدا بەهۆی زوڵمی چەتەکانی داعش و چەتەکانی ڕژێمی سوریا لە زێدی خۆیانەوە کۆچیان کردووە و لە هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێ سەلامەتیان دۆزیوەتەوە، بۆ پاراستنی یەکێتی سوریا لە هەڕەشەی دەرەکی و ناوخۆیی، پەیوەندیان بە هێزەکانمانەوە کرد و لە ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتەکانی دژ بە داعش جێگەیان گرت و لە ئۆپەراسیۆنی بەهێزکردنی ئاسایش لە دێرەزۆر بەرخۆدانێکی مەزنیان نیشان دا تا ئەوکاتەی لە هێرشێکی نامەردانەدا شەهید بوون.

سەرەتا سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکاری شەهیدان دەکەین. هاوکات بەڵێن دەدەین تۆڵەیان بکەینەوە، ڕێگری لەو کەسانە بکەین کە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی هەرێمەکە دەدەن.

ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناسناو: عەمار

ناو و پاشناو: بلال محمد السعود

ناوی باوک: محمد

ناوی دایک: نەهیدە مشەوح

شوێن و کاتی لەدایکبوون: دێرەزۆر-مەیادین ٢٠٠٥

شوێن و کاتی شەهیدبوون: کێڵگەی نەوتی دێرەزۆر-عومەر، ٥ شوباتی ٢٠٢٤

 

ناسناو: دەمهات

ناو و پاشناو: عەبدولرەزاق عایش ئەلسعود

ناوی باوک: عایش

ناوی دایک: هەدیە

شوێن و کاتی لەدایکبوون: دێرەزۆر-مەیادین ٢٠٠٠

شوێن و کاتی شەهیدبوون: کێڵگەی نەوتی دێرەزۆر-عومەر، ٥ شوباتی ٢٠٢٤

 

ناسناو: گەلهات

ناو و پاشناو: عەمار داود عەبدولوەهاب

ناوی باوک: داود

ناوی دایک: ئینتیسار ئەلشەرابی

شوێن و کاتی لەدایکبوون: دێرەزۆر-مەیادین ٢٠٠١

شوێن و کاتی شەهیدبوون: کێڵگەی نەوتی دێرەزۆر-عومەر، ٥ شوباتی ٢٠٢٤

 

ناسناو: زاگرۆس کەلاسە

ناو و پاشناو: عومەر داود عەبدولوەهاب

ناوی باوک: داود

ناوی دایک: ئینتیسار ئەلشەرابی

شوێن و کاتی لەدایکبوون: دێرەزۆر-مەیادین ٢٠٠٣

شوێن و کاتی شەهیدبوون: کێڵگەی نەوتی دێرەزۆر-عومەر، ٥ شوباتی ٢٠٢٤

 

ناسناو: عومەر

ناو و پاشناو: محمد ئەحمد ئەلشرابی

ناوی باوک: ئەحمەد

ناوی دایک: توحفە حاج عەکلە

شوێن و کاتی لەدایکبوون: دێرەزۆر-مەیادین ١٩٩٥

شوێن و کاتی شەهیدبوون: کێڵگەی نەوتی دێرەزۆر-عومەر، ٥ شوباتی ٢٠٢٤".