قەسەدە پلانەکەی لە حەسەکە تێکشکاند: گەمارۆی چەتەکان بەرتەسک کراوەتەوە

شەڕڤانانی قەسەدە بە بەرخۆدانێکی زۆر گەورەوە وەڵامی هێرشی هاوکاتی چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورک-یان دایەوە. لە حەسەکە بە ئۆپەراسیۆنەکان سنوور و شوێنی چەتەکانی داعش بەرتەسک کراوەتەوە.

 

لە دوای هێرشی ٢٠ی کانوونی دووەمی داعش بۆ سەر زیندانی سەناعە، کە ٥ هەزار چەتەی داعشی تێدایە، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە هەرێمەکە بەردەوامە.

ئەو هێرشە، کە لەلایەن زیاتر لە ٢٠٠ داعشەوە لە سەرێکانی و گرێ سپی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە و لە شاری ڕومادی عێراقەوە ئامادەکراوە، لەلایەن قەسەدەوە بە توندی و بە قورسی پوچەڵکراوەتەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشەی داعش لە حەسەکە، دەوڵەتی تورکیش لە باکوورەوە دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد، بەڵام بە بەرخۆدانی گەورەی شەڕڤانانی قەسەدە لە حەسەکە و عەین عیسا و تەل تەمر هەموو هێرشەکان تێکشکێنران.

قەسەدە و هێزە ئەمنییەکان هەر لە سەرەتادا گەمارۆی زیندانەکەیان دا و بەو هۆیەشەوە ڕێگرییان لە هەڵهاتنی چەتەکانی داعش کرد، کە زۆربەیان بیانین و لە هێزە چەکدارەکانی داعشن.

گەمارۆی دووەم لە دەوروبەری گەڕەکەکانی غوێران و حەی زهور ئەنجامدرا. هاوکات لە دژی گرووپە چەتەکان، کە لە دەرەوە هێرشیان ئەنجام دەدا ئۆپەراسیۆن دەستیپێکرد.

قەسەدە بە تایبەتی لە گەڕەکەکانی غوێران و حی زهور بە ئۆپەراسیۆن لە دژی شانە نهێنییەکانی داعش، هەم نەیهێشت هێرشبەرەکان بە ناو شارەکەدا بڵاوببنەوە و هەم ڕێگریی لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکان کرد.

شەڕڤانانی قەسەدە دوای هێرشەکەی سەر زیندانی حەسەکە دەستیان بە جموجوڵ کرد. لە ماوەی ٦ ڕۆژی ڕابردوودا ٥٥٠ چەتەی داعش دەستگیرکراون و چەندین چەتەش کوژراون.

یەکێکی تر لەو تایبەتمەندیانە، کە قەسەدە بە هەستیارییەکی زۆرەوە لێی نزیک بوویەوە، ئاسایشی ئەندامانی داعشی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ بوو، ڕێگەنەدرا هێرشەکە بگاتە ناو بەشی زیندان، کە ئەو کەسانەی تەمەن کەمی تیدایە.

ئەو چەتانە، کە لەلایەن داعشەوە بە ئەشبال خەلافە (داهاتووی خەلافەت) پێناسە کراون، وەک "سەرباز" مەشقیان پێکرابوو و راهێنرابوون. بەڕێوبەرایەتیی زیندانی سەناعە شوێنێکی تری بۆ چاکسازیکردنی ئەو منداڵانە کردبوویەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەو کارمەندانەی زیندان، کە لەلایەن چەتەکانەوە دیلکرابوون، بە ئۆپەراسیۆنی تایبەت ڕزگارکران. لە ٢٤ی کانوونی دووەم، ٩ کارمەند و لە ٢٥ی کانوونی دووەمیشدا ٢٣ کارمەندی تر بە ئۆپەراسیۆنی تایبەت ڕزگارکران.

شەڕڤانانی قەسەدە بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناو زیندانەکە و بەشێکی زۆری زیندانەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

سەرەتا چەتەکان هێرشیان کردە سەر بینای فاکەڵتی ئابووری ئەو چەتە هێرشبەرانە لە ناوچەکە پاککرانەوە. دوێنێ ٨ بینای نوێ زیندانەکە و بینای بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکە کەوتەوە ژێر کۆنترۆڵی شەڕڤانانی قەسەدە.

هەڵمەتی گەڕان و پشکنین بۆ پاککردنەوەکان لەو بینایانەدا بەردەوامن، کە کۆنتڕۆڵ کراونەتەوە. بۆ ٣ بینای تر، کە چەتەکانی تیادایە و بۆ ئەوەى کۆنترۆڵ بکرێن و چەتەکانی خۆیان رادەست بکەن، کار و هەوڵەکان بەردەوامن.

قەسەدە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بە بەردەوامی داوای خۆبەدەستەوەدان لە چەتەکان دەکات و هەوڵ دەدات ڕێگری لە کوشتنی مرۆڤەکان بگرێت. لە لایەکی دیکەوە، چارەسەری بۆ ئەو چەتانە دەکرێت، کە خۆیان بەدەستەوە داوە.

سەرەڕای ئەو دڕندایەتییە، کە چەتەکانی داعش ئەنجامیان داوە، قەسەدە بە شێوەیەکی مرۆیی و ئەخلاقی هەڵسوکەوت دەکات و بەپێی پەیماننامەکانی یاسا و مافەکانی جەنگی جنێڤ دەجوڵێتەوە و کارەکانی بەڕێوەدەبات.

ژ.ت