قەسەدە: ئەندامی دەستەی دیسپلینی سەربازیمان ڕوخاز عامودێ شەهید بوو

هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) ڕایگەیاند، یەکێک لەو چوار کەسەی کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە قامیشلۆ شەهید بوون، ئەندامی دەستەی دیسپلینی سەربازی ڕوخاز عامودێیە.

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە لەبارەی هێرشەكەی رۆژی شەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە کە لە ئەنجامدا ٤ كەس شەهید بوون كە دووانیان منداڵن.

راگەیەنراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژی گەلەکەمان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، گوند و شارۆچکەکان و خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج و یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری وڵاتێکی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکات. فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوامە لە دوژمنایەتی خەڵکی مەدەنی و ناوچەی مەدەنی و دوکان و ئۆتۆمبێل و گوند و هەموو شتێکی جوڵاو و بێ جووڵە لە ناوچەکانمان دەکاتە ئامانج.

سەرلەئێوارەی دوێنێ (٦ی ئاب) ، فڕۆکەیەکی بفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گەڕەکی سەناعەی شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ئەندامی دامەزراوەی دیسپلینی سەربازی 'ڕوخاز ئامودێ' لەگەڵ ٣ هاوڵاتی دیکە شەهید بوو کە ٢ کەسیان منداڵن و هەندێکی دیکەش بریندار بوون.

هاوڕێمان 'ڕوخاز' نموونەی شەڕڤانێکی دیسپلین بوو کە بەپێی یاسا و ڕوانگەی سەربازی ڕەفتاری کرد. ڕۆحی دۆستایەتی بۆ هەموو ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە لەگەڵیدا کاریان دەکرد و جێگەی خۆی لە دڵی هەموو هاوکارەکانیدا کردەوە. تەنانەت لە سەختترین بارودۆخیشدا بە دڵسۆزیەوە کاری دەکرد.

ئەم هێرشە دڕندانەیە و هێرشەکانی دیکە لە چوارچێوەی بەئامانجکردنی سیستماتیکدا لەبەر ئەوەیە کە ئەو دەوڵەتانەی کە گەرەنتی ئاگربەست دەکەن چاویان لەرانبەر داگیرکەری تورک داخستووە. پێش هەموو شتێک ڕووسیا و ئەمریکا بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەن. دەتوانن پێش بە تاوانەکانی داگیرکاریی تورکیا بگرن لە دژی گەلەکەمان. گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی دابنێن، ئەمە ئەرکی ڕای گشتی جیهانە. هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌م دۆسیه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پێی مادده‌ی ٧ بڕیارێك بدرێت كه‌ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك ده‌بێت له‌ خاكی سووریا بكشێته‌وه‌ و كۆتایی به‌ داگیركارییه‌كه‌ی بهێنێت.

سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید "روخاز عامودێ" و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. بەڵێن دەدەین تۆڵیان بکەینەوە.

ناسنامەی هەڤاڵی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ڕوخاز عامودێ

ناو و پاشناو: مەزڵوم سەعیدەدین ئەسعەد

ناوی دایک: هەدییە

ناوی باوک: سەعیدەدین

شوێن و بەرواری لەدایکبوون:عامودێ ١٩٨٩

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: گەڕەکی سناعە-قامسلۆ - ٦ی ئابی ٢٠٢٢."