قەشەی کلێسای فورات: عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو کەسێک پردی ئاشتی دروستکرد

دەستپێشخەری سوریا بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە 14ی ئایارەوە سەردانی پارتە سیاسییەکان، هۆزەکان، پیران و نوێنەرانی پێکهاتەکان دەکات.

شاندێکی دەستپێشخەرییەکە کە پێکهاتبوو لە وتەبێژەکەی فەرزەندە مونزور و نوها عومەر ئەندامانی دەستپێشخەرییەکە و فوئاد جولی. لە سەردانەکەدا قسەو باسیان لەسەر ئامانجەکانی هەڵمەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرد.

مار مۆریس ئامسیح قەشەی کلێسای جزیر و فورات، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی بە نیلسۆن ماندێلای سەردەم و بە کلیلی چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کرد.

هەروەها ئامسیح وتی: "ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلانی هەرێمەکە و برایەتی گەلان و ئازادییان هەموو زەحمەتیەکی قبووڵ کرد، نزا دەکەین ئازاد ببێت و هیوادارین بگەڕێتەوە بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێگایەی کە بۆ ئازادی و مرۆڤایەتی دەستی پێکردبوو، ئەو خۆش ویستنی بە هەموو کەسێ بەخشی. پردی خۆشەویستی و ئاشتی لە نێوان مرۆڤەکاندا دروستکرد."

ئامسیح لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "نزا دەکەین ئەم دەستپێشخەرییە ببێتە دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتی و بە هەموو جیهاندا بڵاوبێتەوە، چونکە ئەم کەسە دڵی خۆی بەڕووی هەمووو گەلاندا کردووتەوە، تەنها بۆ گەلی کورد تێکۆشانی نەکرد. هیوادارین ئازاد بێت. و بۆ ئەوەی ئاسایش لە ناوچەکەمان سەروەر بێت نزا دەکەین."

ئامسیح دیسان دووبارەی کردەوە کە ئەوان پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادیی نێودەوڵەتی دەکەن.

لە کۆتایی سەردانەکەدا شاندەکە کتێبەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیان پێشکەش بە مار موریس ئامسیح کرد.