ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی په‌یه‌ده ساڵح موسلیم سه‌باره‌ت به هێرشی داعش بۆ سه‌ر حه‌سه‌كه و بۆ سه‌ر زیندانی سه‌ناعه دووا.
موسلیم باسی له‌وه‌كرد، درێژه و به‌رده‌وامی هێرشه‌كه گه‌روه‌یی پلانه‌كه ده‌رده‌خات، هێرشه‌كه له ده‌ره‌وه رێكخراوه و گرنگتر له‌وه سه‌رده‌سته‌یه‌كی چه‌ته‌كانیش كه به‌ر له ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیركراوه ئه‌وه‌ی وتووه و رایگه‌یاند، "شانه شاراوه‌كان له هه‌رێمه‌كه، هه‌موو ته‌قه‌مه‌نی و لۆجستی ئه‌وان له هه‌رێمه‌كانی ژێر ده‌ستی داگیركاری تورك و له عێراقه‌وه ده‌هێنن و هه‌ر هه‌موویان ده‌ستیان له‌و هێرشانه‌دا هه‌یه. به‌و جۆره دیاره كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و هێرشانه ده‌كرێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی كتوپڕ روویانداوه".
موسلیم به بیری هێنایه‌وه به‌ر له مانگێك هێزه‌كانی قه‌سه‌ده له ئۆپراسیۆنێكدا به‌رپرسێكی باڵای داعشیان گرت، ئه‌و كاته ئه‌و كه‌سه پلانی هێرشه‌كه‌ی باس كردووه، دانی به‌وه‌دا نابوو كه به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، دوایی چه‌ته‌كانی ده‌چوونه ناوه‌وه و داعشه گیراوه‌كانیان به‌رده‌دا.
موسلیم وتی، "هه‌موو كه‌س به‌وه ده‌زانێت كه هێرشه‌كه پێشتر پلانی بۆدانراوه. له گۆڕه‌پانه‌كان و شوێنی مه‌ده‌نیه‌كان جبه‌خانه و ته‌قه‌مه‌نی دانراوه. له‌گه‌ڵ شانه نوستووه‌كان له حه‌سه‌كه تا زیندانه‌كه چوون. چه‌ته‌كانیش له ناوه‌وه‌ی زیندان پشێویان ناوه‌ته‌وه. هه‌ندێك چه‌ته هه‌وڵیاندا كه هه‌ڵبێن. تادێت زانیاری نوێ بڵاوده‌كرێته‌وه. له دوێنێوه له زیندانه‌كه و ده‌وروبه‌ری شه‌ڕ له ئارادایه. هه‌ندێك به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی تری شاره‌كه هه‌ڵاتوون. هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه له چه‌ته‌كان پاكبكه‌نه‌وه له حه‌سه‌كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان راگه‌یاندووه".
موسلیم له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م دوواییه‌ی ئاستانه‌دا 10 خاڵ كه تاوتوێ كراون، 8یان په‌یوه‌ستن به باكور-رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه، به وتنی "ئه‌و شوێنه تیرۆریسته، جیاخوازه" داواكراوه كه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و وتی، "ئه‌وه هه‌مووی پیلانێكه. هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی هێرشه‌كه ئه‌وه‌یه. هێرشه‌كان بۆ سه‌ر شه‌هبا تا زرگان، گه‌مارۆدانی هه‌رێمه‌كه، له لای باشوری كوردستان و رژێمی سوریاوه و داخستنی ده‌روازه سنورییه‌كان، چه‌كداركردنی داعشه‌كان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمه‌وه و زیندانه‌كان، ئه‌وه هه‌مووی به‌شێكن له‌و كۆنسێپت و پیلانه.
له هه‌موو شوێنێك چه‌نده بتوانن پشێوی و ئاڵۆزی بنێنه‌وه ئه‌وه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه. ته‌واوی ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورك روخاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه. بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان دێت درێغی ناكه‌ن. تائێستا به ده‌یان شانه‌ی داعش و چه‌ته گیراون و په‌یوه‌ندی هه‌موویان به ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ئاشكرا بووه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یان كردووه هه‌ر له خۆیانه‌وه نه‌یانكردووه. هه‌ندێك كه‌س ته‌قه‌مه‌نی و هاوكاری لۆجستیان پێده‌ده‌ن. ئه‌گینا هه‌ر بۆخۆیان ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن".
موسلیم له درێژه‌دا باسی له‌وه‌كرد كه له‌سه‌رتادا هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێویسته هه‌موو جیهان مه‌ترسی داعش ببینن و وتی، ئه‌گه‌ر زیندانیانی داعش هه‌ڵبێن، كه ژماره‌یان هێنده ده‌یان هه‌زار كه‌سه، ئه‌وه زۆرتر كاریگه‌ری له سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوایی ده‌كات و وتی، ئه‌گه‌ر به راستی ده‌یانه‌وێت له تیرۆریزم رزگاریان ببێت پێویسته هاوكار بن و له دژی ئه‌و هێزانه بن كه هاوكاری ده‌ده‌نه داعش.
موسلیم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دادگایه‌كی نێوده‌ولچه‌تی ساز بكرێت و داعشه‌كان لێره دادگایی بكرێن و رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌رداری ژیانی ئازاد و دیموكراتیك نابن و خۆڕاگری ده‌كه‌ن.
هـ . ب