شانەیەکی نهێنیی چەتەکانی داعش لە هۆلی حەسەکە دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ناوچەى هۆلی حەسەکە دەستیان بەسەر شانەیەکی نهێنیی چەتەکانی داعش و ژمارەیەک چەکدا گرت.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕایگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان شانەیەکی داعشیان لە ناوچەی هۆل دەستگیرکردووە، کە لە ٤ کەس پێکهاتوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئارامی و گەڕان، هێزەکانمان کار لەسەر جموجوڵی شانە نهێنییەکان دەکەن، کە هەوڵ دەدەن سوود لە دۆخی زیندانی سەناعەی حەسەکە وەربگرن بۆ گورزلێدان لە ئاسایشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە چوارچێوەی ئەو هۆشیاریی و وریاییەدا، شەوی دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم ٤ ئەندامی شانە نهێنییەکانی چەتەکانی داعش لە هۆل دەستگیرکران، کە ژمارەیەک چەک و جبەخانەیان پێ بوو.

ئەو چەک و کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بەم شێوەیەیە:

٣ چەکی کلاشینکۆف، ٢ تاپڕ، ١ بڕنەو، ١٨٦ فیشەکی بڕنەو، ٥ مەغزەن، ٢ خەنجەر و ٣ مۆبایل.

داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین، ئەگەر جموجوڵێک، یان ئامێرێکی گوماناوییان بینی، زانیاری بدەنە نزیکترین بنکە و خاڵی هێزەکانمان".

ژ.ت