شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده ئه‌لجاسم له تربه‌سپی به مه‌راسیمێك به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی شه‌هیدی هه‌ڵمه‌تی گورزی گه‌لان محه‌مه‌د عه‌دنان ئه‌لجاسم، له ناوچه‌ی تربه‌سپی سه‌ر به كانتۆنی قامیشلۆ به مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ری به‌خاكسپێردرا.
ته‌رمی شه‌هیدی هه‌ڵمه‌تی گورزی گه‌لان محه‌مه‌د عه‌دنان ئه‌لجاسم، له ناوچه‌ی تربه‌سپی سه‌ر به كانتۆنی قامیشلۆ به مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ری به‌خاكسپێردرا.
له تربه‌سپی و چلئاغاوه به سه‌دان كه‌س كۆبوونه‌وه و به مه‌راسیمێك ته‌رمی شه‌هیدی قه‌سه‌ده محه‌مه‌د عه‌دنان ئه‌لجاسمیان له مه‌زارگه‌ی شه‌هید دڵشێر له گوندی دوگرێی تربه‌سپی به‌خاكسپارد.
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی چلئاغا حسێن حسێن له رێوره‌سمه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و باسی له‌وه‌كرد، له سایه‌ی شه‌هیدان ده‌ستكه‌وته‌كانیان پارێزراون.
له فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (قه‌سه‌ده) محه‌مه‌د زێدانیش رایگه‌یاند، كه هێرشی سه‌ر گرتووخانه‌ی سه‌ناعه‌ی حه‌سه‌كه درێژكراوه‌ی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانه و وتی، گه‌لی هه‌رێمه‌كه پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی پوچه‌ڵ كرده‌وه.
دوای پێشكه‌ش كردنی وتاره‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ی شه‌هیدبوونی محه‌مه‌د عه‌دنان ئه‌لجاسم خوێندرایه‌وه و راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا.
هـ . ب