١٥ ی نیسان، هەپەگە لەڕێگەی ڕاگەیاندراوێکەوە ناسنامەی گەریلا گارزان توڵهەڵدان (گارزان شێخ)ـی ئاشکرا کرد کە ٩ ی ئاداری ٢٠٢٤ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بووە. پوور و برای شەهید گارزان توڵهەڵدان قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
پووری شەهید گارزان، فاتمە شێخ ڕایگەیاند گارزانێک چووە و هەزاران گەنج ڕێگەی وی دەگرن و دەگەینە سەرکەوتن، گوتی: "گارزان کوڕی شەهیدانە، باوکی شەهیدە، لە شەڕی کۆبانێ باوکی گارزان چەکی هەڵگرت و بەڵێنی پاراستنی خاکەکەی دا. تا شەهیدبوون لەسەر بەڵێنەکەی مایەوە و تێکۆشا. گارزان بۆ تۆڵەسەندنەوەی باوکی بەڵێنیدا بچێتە ڕیزەکانی ئازادییەوە، پاش ٧ ساڵ لە بەرخۆدان لە چیا ئازادەکان، چووە کاروانی ئازادییەوە و شەهید بوو. بۆ سەرکەوتنی ئەم دۆزە هەموو قوربانییەک دەدەین و ئازادیمان مسۆگەر دەکەین".
برای شەهید گارزان، ئۆجالان شێخ ڕایگەیاند گارزان بۆ تۆڵەسەندنەوەی باوکم و مامم تێکۆشا، گوتی: "گەریلاکانمان لە هەلومەرجی دوژاردا بەرخۆدان دەکەن. گیانی خۆیان کە بەهادارترین شتە دەیکەنە فیدای دۆزی ئازادی. تا کۆتایی خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا دەکەین. سەری ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا و بنەماڵەی شەهیدان ساغ بێت. ئەو ناوی توڵهەڵدانە [تۆڵەسەندنەوە]، بێگومان تۆڵەی دەکەینەوە".
دانیشتووییەکی کۆبانێ، بە ناوی فاتمە ئیسماعیل ڕایگەیاند سەرەڕای هەڕەشەی داگیرکەران و هێرشی هەمەجۆر تەڤگەری ئازادی کوردستان لەناوناچێت، گوتی: "ئێمە بە کەسێک، بە ڕێبەر ئاپۆ دەستمان پێ کرد، وەک گڕکان تەقییەوە و ملیۆنان کەس هۆشیار بوونەوە. تەنها فیکری ڕێبەر ئاپۆ ملیۆنان مرۆڤی لەدەوری خۆی کۆکردەوە".
فاتمە بانگەوازی لە دایکانی چوار پارچەی کوردستان و بەتایبەت دایکانی باشوری کوردستان کرد، هۆشیاربن و نەکەونە داوی فاشیزمەوە، گوتی: "لەکام وڵات گۆڕستانەکان تێک دەدرێن، لە ڕۆژی جەژن فاشیزمی تورک گۆڕستانی شەهیدانی تێکدا. هێشتا لە ئێسکی ڕۆڵەکانیشمان دەترسن. ئێمە هەین، بە فیکری ڕێبەر ئاپۆ هەین، تێدەکۆشین. بژی کورد و کوردستان".