بە دیمەن

شەهیدانی کۆمەڵکوژی حەلنج یادکرانەوە

کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فورات بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی حەلنج لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە مۆمی داگیرساند.

کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فورات بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی حەلنج لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە مۆمی داگیرساند. دەیان هاوڵاتی بەشداری یادەکە بوون. خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان پیشاندرا.

دایکی شەهید شەڕڤان، عایشە ئەفەندی گوتی: "تەنها یەک ڕێگەمان لەپێشە، ئەویش ڕێگەی سەرکەوتنە. چوار ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی بەسەر کۆمەڵکوژی حەلنج تێپەڕی. دوژمن لە هێزی ژنی کورد دەترسێت. ژنی کورد بۆ گەلانی جیهان بۆتە هیوای ئازادی".

پاشان برای شەهید هەبوون، ڕەفعەت مەلا خەلیل گوتی: "هەردەم لەسەر ڕێگەی شەهیدان بەرخۆدان دەکەین، بەرامبەر هەموو هێرشەکان تێکۆشان گەش دەکەین".

پاشان لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە مۆم داگیرسێنرا و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.