شەهیدانی کۆمەڵکوژی کۆبانێ لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە
شەهیدانی کۆمەڵکوژی کۆبانێ کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە شەهیدکران، لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە.
شەهیدانی کۆمەڵکوژی کۆبانێ کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە شەهیدکران، لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە.
چەتەکانی داعش لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە گوندی بەرخبۆتان و شاری کۆبانێ کۆمەڵکوژیان پێکهێنا و سەدان هاوڵاتیان شەهید کرد. بەم بۆنەیەوە سەدان دانیشتووی کانتۆنی فورات ڕوویانکردە گۆڕستانی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکە لەسەر ڕێگەی جەرابلوس لە شاری کۆبانێ و گۆڕستانی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکە لە گوندی بەرخبۆتان.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، هاوسەرۆکی ئەکادیمیای بنەماڵەی شەهیدانی ئەمگیهان جودی، سلێمان سلێمان گوتی: "ئەم کۆمەڵکوژییە ئاستی دڕندایەتی تێپەڕاند، مناڵ و ژن و پیر کوژران. ویستیان گەلەکەمان بترسێنن و گەلەکەمان و ئیرادەی گەلەکەمان لەناوببەن. بەڵام دیسان سەرکەوتوو نەبوون".
لە گۆڕستانی گوندی بەرخبۆتان، ئەندامی مەجلیسی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)ی کانتۆنی فورات ساڵەح نوح، گوتی: "کوشتن و کۆمەڵکوژی لە مێژووەوە بەسەر ئەم گەلەدا هاتووە، نە مناڵ و نە ژن و نە پیر لە دڕندایەتی داگیرکەر دەرباز نەبوون. ئێمە بە هێزی شەهیدەکانمان سەردەکەوین. شەهیدانمان هێڵی ئازادیین. پێویستە ئێمە تۆڵەی شەهیدانمان بکەینەوە، بەرخۆدان بکەین و بەرامبەر داگیرکاری سەربکەوین".