لە لایەن هەزاران کەسەوە پێشوازی لە تەرمی شەهیدانی قامشلۆ کرا
بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شاری قامشلۆدا شەهید بوو بوون، مەراسیمێکی جەماوەری بەڕێوەچوو.
بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شاری قامشلۆدا شەهید بوو بوون، مەراسیمێکی جەماوەری بەڕێوەچوو.
تەرمی فەرحان خەلەف، بێریڤان زوبێرر، محەمەد حوسەین محەمەد، ڕیاز هەمۆ، ڕیناس حەمید و فەرحان تەمە کە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شاری قامشلۆ شەهید بوو بوون، بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردران.
تەرمی ٦ شەهید لە لایەن هەزاران کەسەوە لە مۆرگای ناوچەی ئەنتەرییە پێشوازییان لێکرا و لەسەر شان گواسترانەوە بۆ پاکرەوانگەی شەهید دەلیل سۆرخوین.
هەزاران کەس لە ناوچە و شارۆچکەکانی کانتۆنی جزیرێ، ئەندام و بەڕێوبەرانی دامەزراوە مەدەنییەکان، دامەزراوەی خزمەتگوزاری، تەندروستی، کۆنگرەی ستار، کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک و لایەنه سیاسییەکان بەشدارییان لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی شەهیداندا کرد.
تەرمی ئەو شەهیدانەی کە بە گوڵ ڕازێندرا بوونەوە، لەسەر شان بە دروشمی "تۆڵهەڵدان"، "شەهید نامرن"، "بەرخۆدان ژیانە" گواسترانەوە بۆ پاکرەوانگەی شەهید دەڵیل سۆرخوین.
لەلایەن هەزاران کەسەوە تەرمی شەهیدان بە دروشمی "شەهید نامرن" و "ئەی شەهید خوێنتان لەسەر زەوی نامێنێت" پێشوازییان لێکرا.
دوای دانانی تەرمەکان لە شوێنی مەراسیمەکە، بۆ یادی پاکی شەهیدان خولەکێک بێدەنگی ڕاگیرا. پاشان ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) فۆزا یوسف قسەی کرد، فۆزا یوسف سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەمالەی شەهیدان و گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
فۆزا یوسف دەستنیشانی کرد کە هێرشەکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر کۆمەڵکوژییە و وتی: "ئامانجی دەولەتی تورکی داگیرکەر شکاندنی ئیرادەمانە و دەیەوێت بەم هێڕشانە شکست بە پڕۆژەی ڕزگاری دیمۆکراتیک و برایەتی گەلان بهێنێت. دەوڵەتی تورک بۆ شاردنەوەی شکستەکانی ئەم هێرشانە ئەنجام دەدات. لە چیاکانی کوردستان، بە دەستی گەریلاکانی ئازادی گۆرزێکی کوشندەیان بەرکەوت؛ لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەل شکستێکی مێژوویی، سەربازی، سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری بوو".
فۆزا یوسف سەرنجی خستە سەر هەڵوێستی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و وتی: "منداڵ، گەنج، ژن، بەساڵاچوو، هەموو پێکهاتەو بەشەکانی کۆمەڵگا، قوتابخانە، کارگە و ژێرخانمان لە لایەن دەوڵەتی تورکی بێ ئەخلاقەوە کرانە ئامانج. با تورکیا و هەموو جیهان باش بزانن کە گەلەکەمان و ئەو ئیرادەیەی کە لەسەر بنەمای فکری نەتەوەی دیمۆکراتیک دامەزراوە بە هیچ شێوەیەک شکست ناهێنێت. ئەوەی کە بڕیاری بەرخۆدان دەدات گەلە. ئەو تێکۆشانەی کە ئێمە پێشەنگایەتی دەکەین بە سەرکەوتن کۆتایی دێت. تێکچوون دەبێتە بەشی ئەردۆغان کە دۆژمنی مرۆڤایەتییە. ئێمە ئەوە کەسانەی کە پەنجەیان لە خوێنی شەهیدانماندا هەیە عەفوو ناکەین و تۆلەی خوێنی شەهیدانیان لێ دەکەینەوە".
مەلا محەمەد خەرزی، هاوسەرۆکی کۆنگرەی ئیسلامی دیمۆکراتیک، بێدەنگی کۆمەڵگای ناونەتەوەیی و وڵاتانی عەرەبی لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەنجامی دەدات شەرمەزار کرد و وتی: "دەبێت زانایانی ئیسلامی و مەسیحی، هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە ئەردۆغان بەرامبەر بە خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدات ئاشکرا بکەن."
دواتر منداڵێک بە ناوی لارەیسا عەزاب شیعرێکی بە زمانی عەرەبی خوێندەوە و گەلیش دروشمی "تۆڵهەڵدان"یان دەوتەوە.
دوای وتارەکان، شەهادەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. هەروەها کەسوکاری شەهیدان بەڵێنیان دا کە لە سەر ڕێبازی منداڵەکانیان هەنگاو بنێن و بەرخۆدان گەشتر بکەن.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا تەرمی شەهیدان لە پاکرەوانگەی شەهید دەلیل سۆرخوین بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەهید فەرحان تەمە، گواسترایەوە بۆ پاکرەوانگەی شەهید دڵشێر لە ناوچەی تربەسپی و لەوێ بەخاک سپێڕدرا.
تەرمی شەهید ئایا ئەلسەباوی و شەهید فارس ئەلفارس لەسەر داوای بنەماڵەکانیان لە گوندی ئوم ئەلفورسانی قامشلۆ بەخاک سپێردران.